سنور ميديا
327 جار بینراوە 26/6/2019 05:23 PM

عه‌بدوڵڵای كوێخا موباره‌ك له‌باره‌ی دروستكردنی حزبێكی نوێوه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات



سنور ميديا 

عه‌بدوڵڵای كوێخا موباره‌ك ئه‌ندامی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی دروستكردنی حزبێكی نوێوه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت "ئه‌و ده‌نگۆیه‌ له‌لایه‌ن گروپێكه‌وه‌ دروستكراوه‌، كه‌ به‌هۆی ئه‌وانه‌وه‌ گرده‌كه‌ ناونراوه‌ گرده‌ درۆزنه‌".


عه‌بدوڵڵای كوێخا موباره‌ك له‌ په‌یجی خۆی له‌ فه‌یسبوك نوسیویه‌تی "ده‌نگۆی دروستكردنی حزب له‌لایه‌ن ناڕازیه‌كانی گۆڕانه‌وه‌، له‌لای ئه‌و گروپه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئێستا به‌هۆی درۆ و چه‌واشه‌كاری ئه‌وانه‌وه‌ گرده‌كه‌ ناونراوه‌ (گرده‌ درۆزنه‌)، ئه‌م ده‌نگۆ ناڕاسته‌شیان له‌پێناو شاردنه‌وه‌ی عه‌یبوعاره‌كانی خۆیان و بێ بایه‌خكردنی ئه‌و ره‌خنه‌ جدیه‌یه‌، كه‌ ناڕازیه‌كان هه‌یانه‌ له‌ ئه‌دای كار و بڕیاردانی ئێستای ئه‌وان، ده‌یانه‌وێت به‌م ده‌نگۆ ناڕاسته‌ به‌ جه‌ماوه‌ری گۆڕان بڵێن ناڕازیه‌كان له‌پێناو مه‌رامی خۆیان و دروستكردنی حزب بۆ خۆیان ناڕازین و ره‌خنه‌ ده‌گرن، ره‌نگه‌ باسی دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ گرد و گۆڕانی ئێستا كرابێت، به‌ڵام باسی دروستكردنی حزب نه‌كراوه‌، هه‌ركاتیش ئه‌وه‌ پێویست بێت به‌ دزیه‌وه‌ نابێت و گۆڕانیش پێغه‌مبه‌ری ئاخر زه‌مان نییه‌".



وتوشیه‌تی "كێشه‌ راسته‌قینه‌كه‌ی ئێمه‌ دروستكردنی حزب نییه‌، به‌ڵكو ئه‌و ته‌فسیره‌ جیاوازه‌یه‌ بۆ قسه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، كه‌ وتی پارتی و یه‌كێتی ته‌نها درۆ و دراویان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و ئه‌وه‌شیان له‌ده‌ست ده‌ردێنین، ئێستا دوو بۆچون و ئاراسته‌ی جیاواز له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ دروستبوه‌، ئێمه‌ومانان پێمانوایه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا مه‌به‌ستی له‌و قسه‌یه‌ ئه‌وه‌ بوه‌، كه‌ درۆكانیان بۆ خه‌ڵك ئاشكرا بكه‌ین و پاره‌كانیشیان لێ بسێنینه‌وه‌ بۆ خه‌ڵك، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئێستای گرده‌كه‌ پێیانوایه‌ مه‌به‌ستی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌وه‌بوه‌ كۆپی درۆكانی پارتی و یه‌كێتی بكه‌ن بۆ چه‌واشه‌كاری خه‌ڵك و راییكردنی سیاسه‌ته‌ چه‌وته‌كانی خۆیان و پاره‌كانیشیان لێبسێننه‌وه‌ بۆ خۆیان بۆ دامه‌زراندنی كۆمپانیا و كڕینی پشك و به‌ڕێوه‌بردنی سایت و میدیای چه‌واشه‌كار و كڕین و كۆیله‌كردنی خه‌ڵك به‌كاریبهێنن".

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure