په‌كه‌كه‌
277 جار بینراوە 26/6/2019 11:02 AM

په‌كه‌كه‌ سه‌ركه‌وتنێكى ترى ڕاگه‌ياند



سنور ميديا

ناوەندی چاپەمەنی هەپەگە رایدەگەێنێت "لەچەند چالاكییەكی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار ١٦سەربازی تورك كوژراون و دوو گەریلاش بەشەهید بوون".


ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە، راگەیاندراوێکی فەرمی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندوە "لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا كە لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە، بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ زیلان (زەینەب كناجی) كە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦ چالاكییەكی فیدایی ئەنجام دا، هێزەكانی گەریلا دژبە سوپای توركی داگیركەر چالاكیی كاریگەریان ئەنجام دا".


دەربارەی چالاکییەکان ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل ئاماژەی بەوەداوە " ڕۆژی ٢٣ی حوزەیران ٠٩:٠٥ هێزەكانمان لە دژی سوپای داگیركەری تورك كە لە گردی شەهید ڕەحیمە-ی ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ ڕێگەیان دروست دەكرد، چالاكییەكیان ئەنجام دا و هێزەكانمان لە دوو قۆڵەوە لە سەنگەر و ئامێرەكانی كاری دوژمنیان دا بەڵام ژمارەی كوژراو و بریندارانی دوژمن ڕوون نەبووەتەوە، دوای چالاكییەكە داگیركەران بە ئۆبوس و هاوەن لە ناوچەكەیان دا.


ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل باسی لەوەکردوە "هەمان ڕۆژ هێزەكانی هەپەگە و یەژاستار كاتژمێر ١٩:٣٠ لەنێوان ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ و وان، لە نزیك گوندی چەمی بەدەل دژبە خاڵێكی پشكنینی سوپای توركی داگیركەر چالاكییان ئەنجام دا و لە سێ قۆڵەوە لە دوژمنیان دا، لەم چالاكییەدا ٥ سەرباز كوژران و گورزیش لە قولەیەك و ئۆتۆمبێلێكی سەربازی درا".


ناوەندی ڕاگەیاندن هەپەگە دەربارەی چالاکییەکەی دیکەی وتویەتی "ڕۆژی ٢٤ی حوزەیران گەریلاكانی هەپەگە و یەژاستار كاتژمێر ١١:٣٠ لەسەر ڕێگەی نێوان گردەكانی شەهید فەرمان و شەهید عەلی شێر دژی یەكینەكانی سوپای توركی داگیركەر چالاكییەكی سابوتاژیان ئەنجام داوە، لەم چالاكییەدا ٣ سەرباز كوژران و ٣ سەربازی دیكەش بریندار بوو".


لە هەمان ڕۆژدا كاتژمێر ١٩:٣٥ هێزەكانی یەكینەكانی ژنی ئازاد(یەژا ستار)لە دەڤەری مەیدانكێی سەر بە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ دژی سوپای توركی داگیركەر چالاكییەكیان ئەنجام دا‌ و لە دوو قۆڵەوە لە داگیركەرانیان دا و لەم چالاكییەدا ٨ سەربازی دوژمن كوژراون و ژمارەیەكی زۆریشیان بریندار بوون.


ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە وتوشیەتی "لە ١٩ی حوزەیران كاتژمێر ١٢:١٠ی شەو سوپای توركی داگیركەر لە دەڤەری كەرار-ی ناوچەی ئازاخپێرت-ی سەر بە پارێزگەی چەولیك دەستی بە ئۆپەراسیۆنێك كرد و كاتژمێر ٢ هێزەكانی داگیركەر بە فڕۆكە و كۆپتەری جەنگی دەڤەرەكەیان بۆردومان كردووە، دوای بۆردومانەكە سوپای توركی داگیركەر بە كۆپتەر سەربازی دابەزاندووە، لەم دەڤەرە شەڕی سەخت هاتووەتە ئاراوە و ٢ گەریلا دوای بەرخۆدانێكی قارەمانانە شەهید بوون، ئەم ئۆپەراسیۆنە لە ٢٠ی حوزەیران پاشەكشەی پێ كراوە، هەپەگە ناسنامەی هاوڕێیانی شەهید دواتر ڕادەگەیەنێت".


هەپەگە ئەوەشی وتوە "لەبارەی هێرشە ئاسمانییەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك لە ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگەدا هاتووە، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركی داگیركەر هەرێمەكانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان كردووە لەڕێكەوتی ٢٣ی حوزەیران لەنێوان كاتژمێر ١١ و ١٢ی شەو ناوچەی كونیشكا و ڕۆژی ٢٤ی حوزەیران كاتژمێر ١ ناوچەی جیلۆی بچووك-ی سەر بە هەرێمی زاپ بۆردومان كراون، هەروەها كاتژمێر ١٣:٣٠ ناوچەی خنێرە-ی خواكورك بۆردومان كراوە و ڕێكەوتی ٢٥ی حوزەیران كاتژمێر ١٢:٣٠ی شەو ناوچەی خانتوور-ی سەر بە هەرێمی حەفتانین بۆمباران كرا".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure