سنور ميديا
7038 جار بینراوە 26/6/2019 01:13 AM

سنور ميديا ناوى كانديده‌كانى يه‌كێتى بۆ پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك و ئه‌وه‌ى چانسى دانانى هه‌يه‌ ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا _ تايبه‌ت 

بڕياره‌ سبه‌ى چوار شه‌ممه‌ وه‌فدى يه‌كێتى و پارتى كۆ ببێـته‌ بۆ يه‌كلاى كردنه‌وه‌ى پرسى پارێزگارى كه‌ركوك, و سنور ميديا ناوى كانديده‌كانى يه‌كێتى بۆ پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك و ئه‌وه‌ى چانسى دانانى هه‌يه‌ ئاشكرا ده‌كات . 

 

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى ليژنه‌يه‌ك پێكهێنر له‌ هه‌ريه‌ك له‌ " عيماد ئه‌حمه‌د و شێخ له‌تيف شێخ عومه‌ر و شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سول "كه‌ بڕيارى سبه‌ى چوار شه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدى پارتى كه‌ " مه‌سرور بارزانى ڕاسێپردراوى سه‌رۆكى حكومه‌ت و هێمن هه‌ورامى و چه‌ند به‌رپرسێكى ترى پارتى "له‌سه‌ر پرسى پارێزگارى كه‌ركوك و كێشه‌كانى ئه‌و دوو حزبه‌ كۆببينه‌وه‌ ".

 

سه‌باره‌ت به‌ ناوى كانديده‌كانى يه‌كێـتى ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئاشكراى كرد ,يه‌كێتى ناوى هه‌ريه‌ك له‌ "ڕزگار عه‌لى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و خاليد شوانى ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و د.عومەر ئینجە، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی كەركوك و كادیری پێشكەوتوی یەكێتی" ئاماده‌ كردوه‌ له‌گه‌ڵ پارتى گفتوگۆى له‌سه‌ر بكات بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر كانديدێك ڕێك بكه‌ون  .

 

ئه‌و سه‌رچاوه‌ى سنور ميديا كه‌ له‌ئاستى باڵادايه‌ ئاشكراى كرد , ئه‌وه‌ى چانسى زۆرى هه‌يه‌ كه‌پارتى له‌سه‌ر ڕازاى بێت "د.عومەر ئینجە، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی كەركوك "ه‌ 

 

كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ينى پارتى و يه‌كێتى پاش په‌يامێكى يه‌كێتى بوو بۆ پارتى و دواتر پارتى وه‌ڵامى دايه‌وه‌ كه‌ داواى له‌يه‌كێتى كردووه‌ ناوى كانديده‌كانى بۆ گفتوگۆا ئاماده‌بكات . 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure