سنور ميديا
1546 جار بینراوە 26/6/2019 12:55 AM

دووسه‌ركرده‌ى ترى يه‌كێتى خۆيان كانديد كردوه‌ بۆ جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم و وه‌زيرى پێشمه‌رگه‌



سنور ميديا _ تايبه‌ت

هه‌ر چه‌ند تائيستا به‌شداركردنى يه‌كێتى له‌ حكومه‌ت يه‌كلاى نه‌بووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام بەپێی دواین زانیارییەكان دوو ئه‌ندامى ترى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى خۆيان كانديد كردوه‌ بۆ وەرگرتنی جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم و وه‌زيرى پێشمه‌رگه‌ . 

 

سەرچاوەیەكی تايبه‌ت له‌ يه‌كێتى به‌ سنور ميديايى وت "هه‌ر چه‌ند پێشتر شێخ جه‌عفه‌ر و عومه‌ر فه‌تاح خۆيان كانديد كردوه‌ بۆ پۆستى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم , به‌ڵام له‌ ئيستا سامان گەرمیانیش خۆى كاندیدكردووە بۆ وەرگرتنی ئه‌و پۆسته‌ كە پشكی یەكێتییە و دەبێتە جێگری نێچیرڤان بارزانی.

 

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكراشى كرد , سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ هه‌ريه‌ك له‌ مسته‌فا چاو ڕه‌ش و شۆڕش ئيسماعيل كانديدن بۆ پۆستى وه‌زيرى پێشمه‌رگه‌ به‌ڵام له‌ئێستا سيروان كوێخا نه‌جم ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى يه‌كيتيش خۆى كانديد كردوه‌ بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته‌ كه‌ پشكى يه‌كێتى يه‌ . 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure