سنور ميديا
950 جار بینراوە 25/6/2019 09:49 PM

مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى ليژنه‌يه‌كى بۆ سه‌ردانى پارتى پێكهينا



سنور ميديا _ تايبه‌ت

له‌ كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سياسى ليژنه‌يه‌ك دروست كرا بۆ سه‌ردانى كردنى پارتى ديموكرات له‌سه‌ر پرسى پارێزگارى كه‌ركوك و كێشه‌كانى نێوان پارتى و يه‌كێتى.

 

سه‌رچاوه‌يه‌كى تايبه‌ت له‌ يه‌كێتى ڕايگه‌ياند , ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ى په‌يامه‌كه‌ى پارتى كۆبوونه‌وه‌ و دواتر بڕيار درا ليژنه‌يه‌ك بۆ سه‌ردانى پارتى پێكبهينرێت .

 

ئاشكراشى كرد , له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ليژنه‌يه‌ك پێكهينراو و بڕياره‌ سبه‌ى چوار شه‌ممه‌ سه‌ردانى پارتى بكه‌ن كه‌ هه‌ريه‌ك له‌ " عيماد ئه‌حمه‌د و شێخ له‌تيف و شاڵاوى كۆسره‌ت ڕه‌سول"ن .

 

پێشتر سنور ميديا له‌ زارى سه‌رچاوه‌يه‌كى تايبه‌ت له‌ يه‌كێتى به‌ سنور ميديايى ئاشكراى كرد,كه‌ يه‌كێتى په‌يامێكى هۆشدارى بۆ پارتى ناردوه‌ , كه‌تێيدا هۆشدار ئه‌وه‌ى دابوو گه‌ر پارتى وه‌ڵامى داواكى يه‌كيتى نه‌داته‌وه‌ ئه‌وا بايكۆتى حكومه‌ت ده‌كه‌ن .

 

وتيشى , له‌ ئێستا پارتى وه‌ڵامى په‌يامه‌كه‌ى يه‌كێتى داوه‌ته‌وه‌, و تيدا هاتوه‌ كه‌ داوا له‌ يه‌كێتى ده‌كات ناوى كانديده‌كان ئاماده‌بكات بۆ گفتوگۆكردن ".

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure