يه‌كێتى
1742 جار بینراوە 25/6/2019 05:46 PM

ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى كۆده‌بێـته‌وه‌ له‌سه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ى پارتى



سنور ميديا _ تايبه‌ت

بڕياره‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى كۆبێته‌وه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى وه‌ڵامه‌كه‌ى پارتى له‌ باره‌ى په‌يامه‌كه‌ى يه‌كێتى له‌سه‌ر پرسى كه‌ركوك .

 

سه‌رچاوه‌يه‌كى تايبه‌ت له‌ يه‌كێتى به‌ سنور ميديايى وت, يه‌كێتى په‌يامێكى هۆشدارى بۆ پارتى ناردوه‌ , كه‌تێيدا هۆشدار ئه‌وه‌ى دابوو گه‌ر پارتى وه‌ڵامى داواكى يه‌كيتى نه‌داته‌وه‌ ئه‌وا بايكۆتى حكومه‌ت ده‌كه‌ن .

 

وتيشى , له‌ ئێستا پارتى وه‌ڵامى په‌يامه‌كه‌ى يه‌كێتى داوه‌ته‌وه‌, و تيدا هاتوه‌ كه‌ داوا له‌ يه‌كێتى ده‌كات ناوى كانديده‌كان ئاماده‌بكات بۆ گفتوگۆكردن ".

 

ئاشكراشى كرد , بڕياره‌ ئێواره‌ى ئه‌مرۆ مه‌كته‌بى سياسى كۆببێته‌وه‌ له‌سه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ى پارتى ". 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure