سنور ميديا
644 جار بینراوە 25/6/2019 04:31 PM

حكومه‌تى هه‌رێم نوێنه‌رانى هه‌ڵبژێراوى خه‌ڵك له‌كار ده‌خات



سنور ميديا 

به‌پێی نووسراوێك كه‌له‌ 19ی ئازاری 2019، ده‌رچووه‌، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی یاسایی نه‌بوونی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ی داوه‌ و داواشی كردووه‌ هیچ بڕیارێكی ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه‌ بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌رز نه‌كه‌نه‌وه‌.

 

له‌ نووسراوێكى وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لهاتووه‌ "هاوپێچی نووسراومان ده‌قی راده‌ربڕینی ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێم (4. 2019 له‌ 19ـ 3 ـ 2019) به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی بۆتان ده‌نێرین ده‌رباره‌ی یاسایی نه‌بوونی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك) له‌ دوای 21ی ئه‌یلولی 2019".

 

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "بفه‌رموون به‌ ئه‌نجامدانی كاری پێویست و ده‌رنه‌چواندنی هیچ بڕیارێك و نه‌ناردنی بۆ وه‌زاره‌تمان له‌دوای ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌ره‌وه‌".

 

ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی ساڵێكه‌ واده‌یان به‌سه‌رچووه‌ و تا ئێستا به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌ت هیچ بڕیارێكی له‌ باره‌یانه‌وه‌ نه‌داوه‌، به‌رده‌وامن له‌كاركردن.

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure