مەسرور بارزانی
179 جار بینراوە 25/6/2019 12:32 AM

مەسرور بارزانی ڕوونكردنەوەیەكی لەسەر كاندیدەكانی حكومەت بڵاوكردەوە



سنور ميديا 

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم ڕەتی دەكاتەوە ناوی هیچ كاندیدێك بۆ پۆستی وەزارەت و دەستەكان یەكلایی كرابێتەوە.

 

نووسینگەی مەسرور بارزانی، ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم لە ڕوونكردنەوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، "ماوەیێكە هەندێ كەناڵی ڕاگەیاندنی لۆكاڵی، لە بارەی پێكهاتەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ئاماژە بە هەندێ ناو دەدەن و وای دەخەنەڕوو، كە گوایە یەكلاكراونەتەوە".

 

دەشڵێت: "لێرەدا ڕایدەگەیەنین، كە ئەم هەواڵانە، هەر نیازێكیان لە پشت بێت، لە چوارچێوەی مەزندە دەرناچن".

 

جەختیشی كردۆتەوە، تا ڕادەستكردنی یەكجارەكی ناوی كاندیدەكان بە ڕاسپێردراوی پێكهێنانی كابینەی نۆیەم و ناردنیان بۆ پەڕلەمانی كوردستان و بە فەرمی ناساندنیان، هیچ كاندیدێك بە یەكلابووەوە هەژمار ناكرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure