يه‌كێتى
1075 جار بینراوە 24/6/2019 03:19 PM

يه‌كێتى له‌ درێژه‌ ياخبوونى له‌پارتى گره‌وێكى ترى برده‌وه‌



سنور ميديا 

سه‌ڕه‌ڕايى ناكۆكيه‌كانى يه‌كێـى له‌گه‌ڵ پارتى , به‌ڵام ئه‌مڕۆ پەرلەمانی عێراق متمانەیدا بە فاروق ئەمین شوانی لە پشکی یەکێتی بۆ پۆستی وەزیری داد.

 

دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ متمانه‌دان به‌ وه‌زیره‌ نوێیەکان ده‌ستیپێكردووه‌ و تێیدا فاروق ئەمین شوانی لە پشکی یەکێتی متمانەی پەرلەمانتارانی بۆ پۆستی داد بەدەست هێنا.

 

هاوکات، لیوا نه‌جاح عه‌لی شه‌مه‌ری وه‌ك وه‌زیری به‌رگریی ده‌نگی بۆ دراو یاسین یاسری به‌ ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتارانی به‌شداربووی دانیشتنه‌كه‌ بوو به‌ وه‌زیری ناوخۆی عێراق.

 

هەر لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سه‌فانه‌ حه‌مدان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق نه‌یتوانیووه‌ متمانه‌ی په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ستبهێنێ و ره‌تكرایه‌وه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure