قادری حاجی عەلی
2081 جار بینراوە 24/6/2019 12:48 PM

قادر حاجى عه‌لى له‌سه‌ر دروست كردنى حزبێكى نوێ هاته‌ ده‌نگ



سنور ميديا 

قادری حاجی عەلی لەبارەی دەنگۆی دروستكردنی حیزبەوە ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت" بەبێ ئەوەی خۆمان ئاگامان لێبێت حیزبیان بۆ دروست كردوین‌و ناویشیان لێناوە."

 

قادری حاجی عەلی له‌و ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌ڵێت " رەنگە ئەوە بەشێكی بەهۆی ئەو فەراغە سیاسییەوە بێت، كە هاتووەتە پێشەوە، بەڵام راستییەكەی ئەوەیە لەبارەی دروستكردنی حیزبەوە لەگەڵ ئەو خەڵكانەی لەدۆخی حوكمرانی‌و سیاسی‌و حیزبی نارازین، پێكەوە لەم دۆخەدا هیچ بریارێكی لەوجۆرەمان نەداوە".

 

هەروەها روونیكردەوە، ئەوەی هەیە وەك بەرپرسیارییەتییەكی سیاسی‌و ئەخلاقی "ئێمەش لەگەڵ خەڵكانی دڵسۆز لەخەمی ئەوەداین خەڵك لەوەزیاتر بەئاراستەی نادروستدا نەبرێت".

 

قادری حاجی علی بۆ شار پرێس ئەوەشی وت: زۆر كەس پەیوەندیمان پێوەدەكەن بۆ ئەوەی بزانن تاچەند هەواڵەكە ڕاستە، دیارە حیزب بۆ خەڵك دروست دەكرێت و ناكرێت كارێكی وا لەخەڵكی بشارێتەوە، ئەوەش بەڵگەی ئەوەیە ئەو هەواڵانەی لەبارەی دروستكردنی حیزب بڵاودەكرێنەوە ناراستن.

 

چەند رۆژێكە چەند دەنگۆیەك هەیە، قادری حاجی عەلی، كە یەكێك بوو لەدامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان‌و ئێستا پەیوەندی بەو بزووتنەوەیە نەماوە، حیزب دروست دەكات، ئەوەش لەگەڵ كۆمەڵێك سەركردەی تری ناڕازی.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure