سنور ميديا
548 جار بینراوە 24/6/2019 12:40 PM

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌سه‌ر كچه‌ خوێندكاره‌ نیقابه‌ هاته‌ ده‌نگ



سنور ميديا 

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بردنه‌ دواوه‌ی كچه‌ خوێندكاره‌ نیقابه‌كه‌ له‌ مه‌راسیمی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی ئه‌زموونه‌ گشتییه‌كان بۆ پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، بردنه‌ دواوه‌ی ئه‌و خوێندكاره‌ په‌یوه‌ندی به‌ باڵاپۆشیه‌كه‌یه‌وه‌ نه‌بووه‌.

 

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

 

روونکردنەوەیەک لە لیژنەی‌ رێکخستنی‌ مەراسیمی‌ راگەیاندنی‌ ئەنجامی‌ ئەزموونە گشتییەکان

 

بەداخەوە کۆمەڵێک کەس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بۆ مەبەستێکی‌ دیاریکراو، کەوتوونەتە تەقەو پڕوپاگەندەی‌ ناڕاست و نەشیاو لەسەر دیمەنێکی‌ مەراسیمەکە کە گوایە "قوتابییەکی‌ باڵاپۆش" خراوەتە دواوە.

 

بۆ بەرچاوڕوونی‌ هەمووان ڕایدەگەیێنین کە بردنەدواوەی‌ قوتابییەکە هیچ پەیوەندی‌ بە باڵاپۆشییەکەیەوە نەبووە، بەڵکو لە رێکخستنی‌ یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی‌ ئاستی‌ هەرێم و لە چوارچێوەی‌ ڕیزبەندی‌، داوا لە سێیەمەکان کراوە بچنە پشتەوە و دووەمەکان لە ڕێزی‌ دووەم و یەکەمەکانیش لە پێشەوە بووەستن، ئەم قوتابییەش ئاستی‌ دووەمی‌ بە دەست هێنا بوو، بۆیە برایە ڕیزی دووەم. ئەگەر ئێمە هەر نیەتێکی‌ دیکەمان هەبوایە ئەوا هەر لە سەرەتاو بە مەرج بانگهێشتمان دەکرد.

 

ئەم پروپاگەندانە هەوڵێکە بۆ شاردنەوەی‌ ئەو سەرکەوتنەی‌ پڕۆسەی‌ ئەزموونەکانی‌ ئەمساڵ کە ئاستی‌ دەرچوون بە بەراوردی‌ ساڵی‌ ڕابردوو، دوو بەرامبەرە.

 

ئێمە لە وەزارەتی‌ پەروەردە لە ئەمڕۆوە ڕێکاری‌ یاسایی‌ بەرامبەر هەر ناوزڕان و تەشهیرێک دەگرینەبەر و سکاڵای‌ لەسەر تۆمار دەکەین

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure