عەبدولسەلام
736 جار بینراوە 24/6/2019 10:50 AM

عه‌بدولسه‌لام به‌رواری داوای لێبووردنی كرد



سنور ميديا

عه‌بدولسه‌لام به‌رواری، ئه‌ندامی خولی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان داوای لێبووردن له‌ كچه‌ نیقاب پۆشه‌كه‌ ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاریداوه‌ سه‌رجه‌م ئه‌كاونته‌كانی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك دابخات.

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له‌ مه‌راسیمی پێدانی خه‌ڵات به‌ یه‌كه‌مه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كچه‌ خوێندكارێك به‌ نیقاب (په‌چه‌)وه‌ ده‌ركه‌وت و بووه‌ جێی باسی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، عه‌بدولسه‌لام به‌رواری، ئه‌ندامی خولی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ئه‌كاونتی خۆیه‌وه‌ له‌ فه‌یسبوك هێرشی كرده‌ سه‌ر ئه‌و خوێندكاره‌و به‌ "ده‌عبا" ناوی برد.

 

هه‌ر پاش ئه‌وه‌ به‌روارى له‌ پێگه‌ى تايبه‌تى خۆى ڕوونكردنه‌ه‌يه‌كى بڵاو كرده‌وه‌ و نووسيويه‌تى "عەبدولسەلام بەرواری داوای لێبوردن لە خوێندكارە نیقاب پۆشەكە دەكات"

 


ده‌شڵێت " دوای ئەوەی هێرشی كردەسەر یەكێك لە كچە خوێندكارە یەكەمەكانی هەرێم، عەبدولسەلام بەرواری پەرلەمانتاری پێشوتری كوردستان داوای لێبوردن دەكاتو هەڵەکەی خۆی بەسەر کەسانی ترو بۆچووونی تردا دەهێنێت."


عەبدولسەلام بەرواری پەرلەمانتاری پێشوتری پەرلەمانی كوردستان ڕاشگه‌ياند"لەكاتی هەڵبژاردنەكاندا ئەكاونتێكم كردەوە، كە كەسێك بۆی بەڕێوە دەبردم، ئەو وێنەیەش كە بڵاوكراوەتەوە مەبەستم كچەكە خۆی نەبوو، نە ئایین نە ئەخلاق تەنها مەبەستم ئەو دیاردەیە بوو كە لاسایی عەرەب و جاهلیەت دەكەنەوە، بەڵام بەداخەوە خەڵك غەڵەت تێگەیشتن، بۆیە بڕیارم دا لایبدەم و دووجار رونكردنەوەم دا".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure