سنور ميديا
264 جار بینراوە 24/6/2019 10:31 AM

سه‌عدى پيره‌ : زەحمەتە لەگەڵ پارتی لە كابینەیەكدا كار بكەین



سنور ميديا 

سەعدی پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕاگەیاند، پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی پەیوەندییەكی بێ كێشە نیە، كێشەی تێدایە و كێشەی سەرەكیش لەو پەیوەندییانە بابەتی ئامادەنەبوونی پارتیە بۆ چارەسەركردنی كێشەی پارێزگاری كەركوك، بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی و سەركردایەتی یەكێتی بۆچونی وایە كە هێشتنەوەی كەركوك بەوشێوەیە بە واڵایی تەنها بۆ كەمكردنەوەیە لە ئیمكانیاتی یەكێتی، بۆیە لەگەڵ پارتی زەحمەتە لەكابینەیەك بین كە ئەوە سیاسەتی بێت.

 

سەعدی پیرە بە دەنگی ئەمریكای وتووە" قسەكانی كاك مەحمود كاریگەری خراپی هەبوو لەجێی خۆی نەبوو وە پێویستیش نەبوو، چونكە هەڵوێستی پارتی لەمەراسیمی سوێند خواردنی سەرۆكی هەرێم چۆن بوو چۆن نەبوو، هەم "كاك قوباد و هەم كاك ئەرسەلان" بەنوسین وەڵامیان دابوەوە هەڵوێستی یەكێتی لەوبارەیەوە لەو نوسینانە ڕەنگی دابوەوە ،بۆیە پێویستی بە كاك مەحمود نەبوو ئیزافە بكات بۆ ئەم بابەتە بەو زاراوە زبر و نەبونی "دیقەت" لە هەڵبژاردنی وشە، ئەمەیان كارێكی باش نەبوو بەهەرحاڵ هات، ڕۆیشت."

 

هەر لە قسەكانیدا ناوبراو وتویەتی" بەبێ چارەسەركردنی كێشەی كەركوك و دانانی پارێزگارێكی یەكێتی بۆ ئەو شارە بەدوری دەزانم یەكێتی بەشداری لە حكومەتدا بكات چونكە تا ئێستا بۆچوون لەسەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی ئەوهایە ئینجا ئەگەر سبەینێ یا دوو سبەی بابەتێكی نوێ بێت و مەكتەبی سیاسی كۆببێتەوە ئەوە شتێكی ترە، بەڵام تا ئێستا بۆچونەكە بەوجۆرەیە."

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure