يه‌كێتى
1200 جار بینراوە 24/6/2019 09:23 AM

يه‌كێتى دوو مه‌رج ده‌داته‌ مه‌سرور بارزانى



سنور ميديا 

مەسروور بارزانی کە لەلایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە راسپێردراوە بۆ پێکھێنانی حکومەت، بارزانى يه‌كێك له‌و لايه‌نانه‌ى يه‌كێتى يه‌ , و ئه‌ندامێكى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى مه‌رجه‌ حزبه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات  له‌به‌شدارى حكومه‌ت.

 

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە و دەڵێ: "ھەرکاتێک پارتی یەکێک لەو ناوانە پەسەند بکات کە یەکێتی بۆ پارێزگاری کەرکووک خستوویەتییە بەردەمی و کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بکرێ، 48 سەعاتمان بەسە بۆ ئەوەی ناوی بەربژێرەکانی خۆمان بدەینە مەسروور بارزانی".

 

قسەی کۆتایی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی وەک ئەسەسەرد باسی دەکات، بەشداریکردنە لە حکومەت "بەڵام بەو مەرجەی پارتی بەوە رازیی ببێت بەربژێرێکی یەکێتی ببێتە پارێزگاری کەرکووک. مەرجی دووەمیش کە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکە، ئاساییە بکەوێتە دوای کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ متمانەدان بە حکومەت".

 

ئەسەسەرد رەتیکردەوە کێشەی یەکلاکردنەوەی کاندیدیان ھەبێ و وتی "ئێمە کێشەی ئامادەکردنی بەربژێرەکانمان نییە، چونکە ھەندێک لە ناوەکان یەکلایی بوونەتەوە و ئەوانەش کە یەکلایی نەبوونەتەوە، دەکرێ لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یان بە رێککەوتن یەکلایی بکرێنەوە".

 

لە ماوەی رابردوودا یەکێتی ناوی ھەریەکە لە رزگار عەلی، رەفعەت عەبدوڵڵا و ئاسۆ مامەند، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی. خالید شوانی، ئەندامی سەرکردایەتی، کاکەڕەش سدیق، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک. رەوەند مەلا مەحموود، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی. ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک. لیوا جەمال تاھیر، بەرپرسی پێشووی پۆلیسی کەرکووک. د.عومەر ئینجە، جێگری سەرۆکی زانکۆی کەرکووکی داوەتە پارتی، بەڵام پارتی ھیچکام لەو ناوانەی پەسەند نەکردووە

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure