موسه‌ننا ئه‌مين
177 جار بینراوە 24/6/2019 08:50 AM

موسەننا ئەمین روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە



سنور ميديا 

موسەننا ئەمین ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجوومەنی نوێنەران روونكردنەوەیەكدا باس لەوەدەكات وێڕای ئەوەی لەگەڵ ئەوەدایە پرسی نەوت و داهات شەفاف بێت، بەڵام لە هەمانكاتدا لە ئێستادا جوڵاندن و زەقكردنی كەیسی نەوتی هەرێم بەكارێكی باش نازانێت، چوونكە پێی وایە دەبێتە هۆی دروست كردنی فشار لەسەر سەرۆك وەزیرانی عێراق و دواجار بڕینی موچە و بودجەی هەرێم.


لەو روونكردنەوەیەدا موسەننا ئەمین ئاماژە بەوەدەكات، "زەقكردنەوەی كەیسی نەوتی هەرێم و كێشەكانی نێوان بەغدا و هەرێم لەم كاتە هەستیارەدا، بەكارێكی باشی نازانم و ئەمە زیاتر بۆ فشار دروستكردنە لەسەر عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران و هاوكات رێگەش بۆ نەیارانی كورد خۆش دەكات كە زیاتر فشار بخەنە سەر عادل عەبدولمەهدی، تاكوو مووچە و بودجەی كورد بەباشی نەنێرێت و بیبڕێت".


راشیگەیاندووە: ئەگەرنا من بەهەموو شێوەیەك پشتیوانی تەواو لەهەموو هەوڵێك دەكەم كە پرسی نەوت و داهات شەفاف بكات و گرێبەستەكانیشی بە ڕەواو یاسایی نازانم لەبەرچاوی سەرۆكی حكومەت و ئاشتی هەورامیشدا ئەوەم وتووەو پڕییەتی لە گەندەڵی و ناڕوونی، بەڵام ئەمە باسێكە بەكۆنگرەی رۆژنامەنووسی ناكرێت وە پرسێكە بەزەقكردنەوەی لە میدیای عەرەبی ناكرێت، بەڵكو بە دانانی یاسای نەوت و غازو لێپێچینەوەی پەرلەمانی و یاسایی دەكرێت و هەر رێگایەك داهات شەفافتر بكات دەبێت دەسەڵاتە ئیتیحادییەكانی بۆكارا بكرێت.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure