مه‌لا به‌ختيار
517 جار بینراوە 24/6/2019 12:17 AM

مه‌لا به‌ختيار هۆشدارى ده‌دته‌ حزبه‌كه‌ى له‌نه‌مانى بيانوو



سنور ميديا 

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هۆشدارى ده‌دات له‌ نه‌مانى هيچ بيانويه‌ك بۆ به‌ستنى كۆنگره‌ و ده‌ڵێت "داخوازی كۆنگرە بووە بەداخوازی رایگشتی سەرانسەری یەكێتی "

به‌پێی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یه‌كێتی، مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی یه‌كێتی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23ی حوزه‌یرانی 2019 له‌ شاری سلێمانی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەندی موسڵی یه‌كێتی كۆبوه‌ته‌وه‌ و لەبارەی دۆخی یەكێتییەوە ئاماژەی بە كێشەو گرفتەكانی ناو حزبه‌كه‌ی كردوه‌ و رایگه‌یاندوه‌: داخوازی كۆنگرە بووە بەداخوازی رای گشتی سەرانسەری یەكێتی‌.

 

راشیگه‌یاندوه‌: "كۆنگرە دروشمی سەرەكی ئێستای ئەم هەلومەرج‌و قۆناغەمانە‌و، جگە لەكۆنگرەش یەكێتی رێگایەكی تری لەبەردەمدا نەماوە‌و هیچ بیانویەكیش بۆ نەبەستنی نەماوە. بەتایبەت كە هەڵبژاردنەكان تەواو بوون، حكومەتەكان دامەزران، پاشكەوتی موچە چارەسەر كرا، داعشیش لەناوچەكانی ئێمە ناوە، ئیتر لەسەرچی وەستاوین؟!"

 

مه‌لا به‌ختیار وتویه‌تی: كۆنگرە شوێنی یەكترناسین نییە، هەتا ئەندامانی كۆنگرە یەكتری تێدا بناسین‌و داوای دەنگ لەیەكتر بكەین، بەڵكو پێویستە ئەندامانی كۆنگرە، دوای هەڵسەنگاندنی كارو كردەوەی رابردووی هەر كاندێك، ئەوجا دەنگی بداتێ‌‌و راشیگەیاند: ئەم یەكێتییەی ئێستا گەیشتۆتە ئەم قۆناغە، حزبی مام جەلالە، ئەو حزبەی رۆژهەڵات‌و رۆژئاوای دنیا حسابی بۆ دەكرد.

 

مەلا بەختیار، لەبارەی هەڵوێستەكانیشییەوە، جەختیكردەوە: هەرگیز رێگە نادەم هیچ لایەك سوود لەرەخنەكانم دژی یەكێتی وەربگرێت، بەڵكو تەنها پێ‌ لەسەر كۆنگرە دادەگرم، ئەمە لەكاتێكدا ئێستا یەكێتی بچێتە شەڕەوە، ئەوا دەچمە ناو سەنگەر. یەكێتی ململانێ‌ بكات، ململانێ‌ دەكەم‌و ئەگەر پێویستیشی بەدیفاعی من بێ‌، ئەوا بەبێگومان دیفاع دەكەم.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure