سنور ميديا
389 جار بینراوە 23/6/2019 07:31 PM

ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستەنبوڵ ڕاگەیەندرا



سنور ميديا 

ئەنجامە نافەرمیەکانی هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستەنبوڵ ڕاگەیەندرا و کاندیدی جەهەپە لەپێشە.

 

ئەنجامە نافەرمیەکانی هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستەنبوڵ لەڕێگەی میدیاکانەوە ڕاگەیەندرا ئەکرەم ئیمامۆغڵو کاندیدی جەهەپە بە بەدەستهێنانی 53% ی دەنگەکان بووە براوەی هەڵبژاردن.

 

هاوکات کەمێک لەمەوبەر بیناڵی یەڵدرم ڕایگەیاند "بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان ئیمامۆغڵو لەپێشە و پیرۆزبایی لێدەکەم".

 

ئەوەش لەکاتێکدایە کورد لە هەردوو هەڵبژاردنەکەدا ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەبوو لە سەرخستنی کاندیدی جەهەپە.

 


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23ی حوزەیرانی 2019، هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو کە 10 ملیۆن و 560 هه‌زار و 963 كه‌س مافی دەنگدانیان هەبوو.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure