سنور ميديا
130 جار بینراوە 23/6/2019 06:17 PM

ڕووداوێكى دڵته‌زێن ڕوويدا



سنور ميديا 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ گه‌رمیان رایگه‌یاند كه‌ له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا ژن و مێردێك گیانیان له‌ده‌ست دا و پێنج كه‌سی‌ تریش برینداربوون.

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌يه‌نراويكدا رایگه‌یاند كه‌ "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌سه‌ر رێگای كفری - ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا رووداوێكی پێكدادان له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی نیسان ده‌بڵ و نیسان پاتڕۆڵ روویدا".

 

پۆلیسی‌ گه‌رمیان ده‌ڵێت: "له‌ئه‌نجامدا شۆفێر و سه‌رنشینێكی نیسان ده‌بڵه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌ژن و مێردبوون و دانیشتووی ناحییه‌ی سه‌رقه‌ڵان به‌ناوه‌كانی (عه‌دنان فه‌تاح محه‌مه‌د) له‌ دایكبووی 1964 و (سۆیبه‌ ئه‌حمه‌د سه‌عید) 1945 و منداڵێكیش برینداربوو".

 

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "هه‌ر له‌و رووداوه‌دا شۆفێر و سێ سه‌رنشینی نیسان پاتڕۆڵه‌كه‌ش برینداربوون".

 

پۆلیسی‌ گه‌رمیان راشیگه‌یاند كه‌ "له‌به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌كه‌لار چاره‌سه‌ری پێویست بۆ برینداره‌كان كرا و شۆفێری نیسان پاتڕۆڵه‌كه‌ به‌ بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 24ی هاتووچۆ به‌ندكراوه‌".

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure