مه‌سرور بارزانى
150 جار بینراوە 23/6/2019 06:04 PM

مه‌سرور بارزانى چاوه‌ڕوانى چيه‌ ؟



سنور ميديا 

سەردانی شاندی دانوستانكاری پێكھێنانی كابینەی نۆیەم بۆ لای لایەنە سیاسییەكانی بەشدار لە حكومەتی ھەرێمی كوردستاندا كۆتایی ھاتووە، ئەندامێكی شاندەكەش دەڵێت: پێش پشووی ھاوینە، پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و متمانە بە كابینەی نوێی حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەدرێت.

 

ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەندامی شاندی باڵای پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لەلێدوانێكی بۆ پێگەی فەرمی حیزبەكەی دەشڵێت: ئەو ھێزانەی بڕیاریان دا بێنە ناو حكومەتەوە، گفتوگۆ لەگەڵیاندا كۆتایی پێھاتووە، چونكە "ھەموو ڕێككەوتنەكان تەواو بوون و ئێستا سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراو چاوەڕوانی ناوی كاندیدی لایەنەكان دەكات، بۆ ئەوەی پێشكەش بە پەرلەمانی بكات و سەرۆكایەتیی پەرلەمان ڕۆژی كۆبوونەوە دیاری دەكات و متمانە بە كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەدرێت."

 

خۆشناو ئەوەش دەڵێت: ھەر لایەنێك كاندیدی خۆی پێشكەش نەكات لە كاتی دیاریكراودا، ئەوا پڕۆسەكەی بۆ دواناخرێ و لە كاتی خۆیدا بە ڕێوە دەچێت، سەردانەكانیش تەواو كۆتاییان پێ ھاتووە و چاوەڕوانی وەرگرتنی سیڤییەكانیانین پێش چوونە نێو پشووی ھاوینەی پەرلەمانی كورستان، چونكە بەر لەو وادەیە، پەرلەمان كۆدەبێتەوە و متمانە بە كابینەی نوێی حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەدرێت و ھیچ ڕێگرییەك لە پێش پێكھێنانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستاندا نییە."

 

بەقسەی ئومێد خۆشناو سەبارەت بە كۆمەڵی ئیسلامی، تا ئێستا لە بەرنامەدا نەبووە ھیچ گفتوگۆ و كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ ئەنجام بدرێت‌و دەڵێت: "وەك خۆم ھیچ بابەتێكم لە سەركردایەتیی پارتی نەزانیوە، كە پێیان خۆش بێت یان ناخۆش بێت كۆمەڵی ئیسلامی بەشداری كابینەی نوێ بێت، بەڵام بنكەی جەماوەری پارتی و ئەندامان و دەنگدەران، پێیان خۆش نییە كۆمەڵی ئیسلامی بەشداری لە كابینەی نوێی حكومەتی ھەرێمی كوردستاندا بكات."

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure