سنور ميديا
630 جار بینراوە 23/6/2019 09:11 AM

پارتی ناوچەیەكی ستراتیجییان ڕادەستی سوپای توركيا كرد



سنور ميديا 

هێزه‌كانى پارتی دیموكراتی كوردستان، گردی ستراتیژی كانی ماسییان چۆڵكردووە و ڕادەستی سوپای توركیایان كردووە.

 

بەپێی هەواڵێك كە ئاژانسی هەواڵی فورات بڵاوی كردووەتەوە، شەوەی ڕابردوو، پێشمەرگەكانی پارتی، گردی ستراتیژی كانی ماسی و چەند گوندێكیان لەسنوری پارێزگای دهۆك، چۆڵكردووەو سوپای توركيا هاتووەتە جێگایان.


بە پێی ئەو زانیارییانه‌ى ده‌ست كه‌وتوه‌ن , پارتی لە(دلمان و بارخێ و لە ٦ شوێنی نزیك گوندی بارخێ لە كانی ماسیی) پێشمەرگەكانی خۆی كشاندووەتەوە و لە ڕۆژئاوای گوندەكە جێگیربوونە، لەوگردانەی كە پێشمەرگەكانی پارتی كشاونەتەوە و لە ٦شوێن لەسەرسنور، سەربازانی سوپای توركيا لە دهۆك جێگیر كراون.

 


دوای ئەوەی كە پێشمەرگەكانی پارتی شوێنەكانی خۆیان بۆ سوپای توركيان چۆڵكردووە، ئاماژەكان باس لەوە دەكەن كە سوپای توركیا ئامادەكاری سەربازیی دەكات.


بەپێی زانیارییەكان ئاشكرایە كە دوای هێرش بۆ سەر برادۆست، دەوڵەتی داگیركەری توركيا بەنیازە، لەسەرخەتی مەتیناش ئۆپەراسیۆنی داگیركاری دەستپێبكات.


دەوڵەتی داگیركەری توركیا بە هاوكاری پارتی دیموكراتی كوردستان-پەدەكە هێرشە داگیركارانەكەی خۆی بۆسەرباشووری كوردستان فراوانتردەكات.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure