.
1608 جار بینراوە 23/6/2019 12:28 AM

خۆپیشاندانی بەرفراوانی خوێندکاران ڕاگەیەندرا



سنورمیدیا

بە بانگەشەی بوونی کەموکوڕیی لە پرۆسەی ئەزموونە گشتییەکانی پۆلە کۆتاییەکان،وابڕیارە رۆژیی یەکشەممە کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی خۆپیشاندانی بەرفراوانی خوێندکارانی پۆلی 12 لە شارو شارۆچکەکانی کوردستان دەست پێبکات.

 

دەستەیەک بەناوی دەستەی قوتابیانی ناڕازی پۆلی 12 راگەیەندراوێکیان بڵاوکردوە و ڕایانگەیاند:": بەدروشمی (قبوڵ ناکەین هەڵەی ئێوە چارەنوسی 12 ساڵمان بفەوتێنێ) وسبەینێ بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان خۆپیشاندان دەکەین و تاکوو ئەنجامی ئەرێنی و دڵخۆشکەرمان پێ نەدرێت واز لە هەڵوێستەکانمان ناهێنین".

 

 

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە:،سبەی قوتابیانی پۆلی 12 لەبەردەم پەروەردەیی پارێزگا و قەزاکان گرت دەبنەوە و داوایی پێدانەوەیی مافەکانیان دەکەن.


ئەیوب سڵێمان،خوێندکاری پۆلی12ییە و لەوبارەیەوە بە سنورمیدیای ڕاگەیاند:"پاش دەست پێکردنی تاقیکردنەکانی پۆلی 12،دوابەدوای تەواوکردنی تاقیکردنەوەکانی کوردی و عەرەبی و بیرکاری و ئینگلیزی، بە هەزارەها قوتابی ناڕەزاییان دەربڕی بەرامبەر شێواز و هاتنەوەی ئەو تاقیکردنەوانە ، بەشێکی زۆری پسپۆڕ و مامۆستایانی تایبەتی ئەو بوارانە هاتنەدەنگ و جۆرێتی و هێنانەوەی ئەو جۆرە تاقیکردنەوانەیان بە غەدر و نا حەق دەربڕی ، لەهەمانکاتدا بەشێکی زۆر لە پرسیارەکان لە ڕووی هاتنەوە و داڕشتنەوە بەهەڵە لەقەڵەمدرا ".

 

ئەوەشی ڕوونکردەوە:"بەشێکی زۆری پرسیارەکان لە دەرەوەی پڕۆگرامی خوێندن بوون ، وەلە تاقیکردنەوەی بیرکاری قوتابی لەسەر مێز و ڕەحلە وەڵامی داوەتەوە ، چونکە تیانووس نەبووە بۆ ئەو هەڵسەنگاندنە ، لە هەمانکاتیشدا قوتابیان گلەی و گازندەیان هەیە لەوەی مافەکانیان بە ڕۆژی ڕووناک دەخورێ"،

 

خوێندکارەکەی پۆلی 12 ڕایگەیاند:"بۆیە ئێمە لە سۆنگەی هەست کردنمان بە بەرپرسارێتی هەڵساین بە دەربڕینی ناڕەزایەتی بە شێوازێکی یاسا و مەدەنیانە و دوور لە هەموو ڕەفتارێکی نا تەندرووست و گێرە شێوێنانە".

 


ئەوەشیی وت:"ئێمە داواکانمان بەرزدەکەینەوە بۆقەرەبووکردنەوە لە بابەتەکانی (زمانی دایک . زمانی عەرەبی . زمانی ئینگلیزی . بیرکاری وێژەیی و زانستی . بابەتی جوگرافیا . بابەتی ئابووری) کە بەبەڵگەی مامۆستایانی بەئەزموون و خاوەن بڕوانامەی ماستەر ڕوون کراوەتەوە".

 

سەبارەت بە دووەمین داواکاریان رونیکردەوە،کەمکردنەوەی کۆنمرەی وەرگیران لە زانکۆ و پەیمانگاکان و جیاوازی خولی یەکەم و دوەم لە 3کۆنمرە بکرە بە 2کۆنمرە یەکێکی دیکەیە لە داواکاریەکانمان

 

ئەم ڕووداوە دوایی ئەوە دێت شەویی ڕابردوو گرتە ڤیدیۆییەکی دڵشاد عومەر،بەڕێوبەری پەروەردەی سێمانی بڵاوکرایەوە کە ئەوە پشت ڕاست دەکاتەوە کە پرسیاری کوردی 45هەڵەیی ڕێزمانی تێدابووە و لە گرتەکەدا دەلێت؛"گەر بەگوێی ئێمەیان بکردایە پرسیاری کوردی 49 هەڵەی ڕێزمانی تێدا نەدەبوو".

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure