ئۆجه‌لان
273 جار بینراوە 21/6/2019 08:27 PM

ئۆجالان هەڵوێستی خۆی لەسەر هەڵبژاردنی ئەستەنبوڵ ئاشکراکرد



سنور ميديا 

عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، لەسەر دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی شارەوانی لە شاری ئەستەنبوڵی تورکیا، کە بڕیارە ٢٣ی ئەم مانگە ئەنجامبدرێت، هەڵوێستی خۆی ئاشکراکردووە و دەڵێت: ڕێککەوتنی دیموکراتیی و سیاسەتی ئازاد، ڕاستترین ڕێگاچارەیە و پێویستە هەدەپە ڕێگای خۆی بپارێزێت.

 

لە ڕێککەوتی ۱۸ی حوزەیرانی ئەم ساڵدا، پارێزەرانی ئۆفیسی یاسایی سەدە، سەردانی دورگەی ئیمرالیان کرد بوو و چاویان بە عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە کەوتبوو، بەیانی ئەمڕۆ پارێزەران سەبارەت بە سەردانەکە و ناوەڕۆکی چاوپێکەوتنەکە بەڕاگەیەندراوێک زانیاریان بۆ ڕا یگشتی ئاشکرا کردووە و تەواوی پەیامەکەی ئۆجالانیان بڵاو کردەوە.

 

تەواوی ڕاگەیەندراوی پارێزەران و پەیامەکەی ئۆجالان:

"لە ڕێککەوتی ۱۸ی حوزەیرانی ۲۰۱۹دا، لە گرتووخانەی ئیمرالی لەگەڵ بریگرتەکەمان بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، دیدار و چاوپێکەوتنمان ئەنجامدا، بەڕێز ئۆجالان لەم دیدارەشدا وەک دیدار و چاوپێکەوتنەکانی ڕابردوو، زۆر مژار و بابەتی هەڵسەنگاند و لە بارەیانەوە دید و بۆچوونی خۆی دەربڕیی، پەیوەست بەوەش بە چڕی ڕاوەستەی کرد لە سەر مژارەکانی وەک: (مانگرتن لە خواردن، پەیوەندیەکانی نێوان کورد و تورک، کلتور، کەسایەتی و مێژووی کورد، دۆخ و گەنگەشە لە سوریا و باکوری سوریا، هەل و دەرفەتی ڕێبازەکانی سیاسەتی دیموکراتیی-ڕێککەوتنی دیموکراتیی، سیاسەتی ڕۆژانە و گەنگەشە و ڕووداوەکانی تورکیا) و بەفراوانی هەڵسەنگاندنی بۆ کردن".

 

"بەڕێز ئۆجالان هاوکات دەربارەی دۆخی ڕۆژانە و گەنگەشەکان دەقێکی نووسیوەتەوە و خوازیار بوو ئەو دەقە و ناوەڕۆکی دیدارەکەمان، سەرەتا بگەیەندرێتە هەدەپە و قسەوباسی لە سەر بکرێت، چونکە پەیامەکە بەر لە هەر کەس و لایەک هەدەپەی بە موخاتەب گرتووە، لە سەر ئەو بنەمایەش ئێمە (پارێزەرانی بیرۆی یاسایی سەدە) یەپام و ناوەڕۆکی دیدار و چاوپێکەوتنەمان گەیاندە هەدەپە و پێکەوە گفتوگۆمان لە سەر کرد و پێکەوە بڕیارمان دا، تا لە ۲۱ی حوزەیران واتە ئەمڕۆ هەینی هەمان پەیام و ناوەڕۆکی دیدرامان لە ئیمرالی بۆ ڕای گشتییش بڵاو بکەینەوە، پەیوەست بەمەش بەتایبەتی جەخت دەکەینەوە؛ پەیام و ناوڕۆکی دیدارەکە بێجگە لەگەڵ موخاتەبانێکە، کە ئاڕاستەیان کراوە، نەگەیندراوەتە هیچ کەس و لایەکی دیکە و گفتوگۆی لە بارەوە نەکراوە".

 

"کاتێک ئێمە سەرقاڵی پلانسازی و ئامادەکاری بووین بۆ دیدارەکەمان، لە میدیاکانەوە زانیمان، کە کەسێک بەناوی عەلی کەمال ئۆزجان بانگەشەی کردووە؛ ئێوارەی ڕۆژی ٥ شەممە هەوڵی داوە پەیوەندی بە پارێزەرانی بیرۆی یاسایی سەدە-وە بکات و وتویەتی، گوایا چووەتە ئیمرالی و دیداری ئەنجام داوە، زانیاری لە بەردەستی ئێمەدا نەبوو تا بیسەلمێنێت کەسێک کە پارێزەر نەبێت سەردانی ئیمرالی بکات، لە ڕێککەوتی ۲ ئایار بە دواوە، لە هەموو دیدارەکاندا ئێمە پەیامی بریگرتەکەمان سەرەتا گەیاندوەتە موخەتەبەکان و پاشان بۆ ڕای گشتیی بڵاومان کردووەتەوە، باشیش ئاگارادری پێگە و بارستایی بریگرتەکەمانین لە نێو کۆمەڵگە و سیاستدا، بۆیە لە لێدوانەکانماندا هەوڵدەدەین بە وریای و بەرپرسیارانە زانیاری و پەیامەکان بگەیەنین، لەو کاتەشەوە هەر کەس و لایەنێک ویستبێتێ سەبارەت بە بریگرتەکەمان لێمان نزیک بێتەوە و بکەوێتە پەیوەندییەوە، ئێمەش بەناچاری بەوریایی و بەرپرسیاریەتییەوە هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکەین و لێی نزیک ببینەوە، بەتایبەتی لە بارەی ئەنجامدانی دیدارێکی کە ئۆزجان بانگەشەی بۆ دەکات و شێوازی بڵاوکردنەوەی بۆ ڕای گشتیی و دەستەواژەگەلێک، کە بەکاری هێناون تەنها پەیوەندی بە خۆیەوە هەیە و تا لەگەڵ بریگرتەکەمان دیدار ئەنجام نەدەین، ناتوانیین ئەرێی بکەین و وەڵامی بدەینەوە".

 

"دەقێک، کە بەڕێز ئۆجالان لە میانی دیدارەکەماندا نووسیویەتی لە بەشێکی لێدوانەکەماندا بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین، بەڕێز ئۆجالان وتی: "ناوەڕۆکی دەقەکەی لە شێوازی کتێبە و لە چوارچێوەیدا دید و بۆچوون و پێشنیارەکانی خۆی خستووەتە ڕوو. جەختی کردووە بۆ چارەسەری پەیامی بەرفراوانی هەبن و ئەوەش ئەو ناوی (هیوا)ی لێناوە، جارێکی دیکە سەرنجی خستەسەر زەمینەی دژایەتیکردن کە لە دیدارەکانی پێشوودا باسی لێوە کردبوو و وتی؛ دەبێت هێڵی سێهەمین بپارێزرێت، بەڕێز ئۆجالان جەختی کردووە؛ دەبێت هیچ دوودڵیەک لە بارەی (ڕێککەوتنی دیموکراتیی)ـەوە نەبێت، دەبێت هەدەپە هێڵی سێهەمین بۆ خۆی بە بنەما بگرێت و ئەوەش بپارێزت، وتیشی؛ ئەو ڕەوشی دوودڵیی و دووفاقییە لە سەرەتای دامەزراندنی کۆماری تورکیاوە هەیە، لە هەلومەرجێکی وەهادا ئافڕاندن و بەڕێوەبردنی ڕێککەوتنی دیموکراسیی و هەدەپە کە وەک پارتێک لە سەر بنەمای هێڵی سێهەمین دامەزاوە، کارێکی مەترسیدار و بوێرانەیە و وەک کاتالیزۆرێکی سیاسەتی چارەسەرییە، کە دانووستانی دیموکراتی بخوڵقێنت و بانگهێشتێکە بۆ دیموکراتیبوونی سەرجەم ڕێکخستنە سیاسییەکان.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure