سنور ميديا
125 جار بینراوە 21/6/2019 05:37 PM

نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان لە كۆبونەوەدان



سنور ميديا 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شاری ئیستەنبوڵ، کۆبونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەستیپێکرد.

 

بەپێی سەرچاوە هەواڵیەكانی توركیا، كۆبونەوەكە لە کۆشکی دۆڵمەباهچە لە شاری ئیستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت و چاوەڕێ دەکرێت پەیوەندییەکانی هەولێر و ئەنقەرە و پرۆسەی ئاشتی لە باکوری کوردستان و تورکیا، تەوەری سەرەکیی کۆبونەوەکە بن.

 

سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ توركیا، یەكەمین سەردانیەتی بۆ توركیا لە دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان.

 

لەگرنگترین ئەو مژارانەی لەئێستادا پەیوەندیان لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیادا هەیە، رێكەوتنی 50 ساڵەی نەوتی تایبەت لە نێوان هەرێم و ئەنقەرە كە نێچیرڤان بارزانی واژۆی كردوە كە لە ئێستادا بەهۆی فشارەكانی حكومەتی عێراق مەترسی هەڵپەساردنی لەسەرە لەلایەن توركیاوە، هاوكات پرسی ئۆپراسیۆنەكانی چنگ كە لەئێستادا توركیا بە بیانوی بونی گەریلاكانی پەكەكە لە زنجیرە چیاكانی خواكورك و كانی رەش ئەنجامیان دەدات، لە دوگرنگترین بابەتەكانی نێوان هەردولان.

 

دوێنێ نێچیرڤان بارزانی وەكو سەرۆكی هەرێمی كوردستان یەكەمین سەردانی بۆ بەغداد دەستپێكرد و لەگەڵ هەریەك لە سەرۆك كۆماری عێراق، د.بەرهەم ساڵح و سەرۆكوەزیران، عادل عەبدولمەهدی و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی كۆبوەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure