عه‌مید سه‌رحه‌د قادر
1063 جار بینراوە 21/6/2019 04:22 PM

عه‌ميد سه‌رحه‌د قادر كرايه‌ ئامانج



سنور ميديا

به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی‌ پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند كه‌ شه‌وی‌ رابردوو هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر باخه‌كه‌ی‌ له‌ سلێمانی‌.

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكداعه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی‌ پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند كه‌ شه‌وی‌ رابردوو "ده‌ستێكی تێكده‌ر كه‌ دیاره‌ ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ له‌م دۆخه‌ هه‌ستیاره‌ی كوردستان ئاژاوه‌یه‌ك دروست بكه‌ن زۆر ترسنۆكانه‌ وه‌ له‌دوره‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر باخه‌كه‌مان".

 

عه‌مید سه‌رحه‌د قادر نووسیویه‌تی‌: "سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڵێیان پرسیم بۆ سه‌لامه‌تی خۆم و هاوڕێكانم".

 

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ "یه‌كڕیزی خه‌ڵكی كوردستان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له هه‌موو شت گرنگتره‌ و یه‌كێك بووم هه‌موو كات كارم بۆ ئه‌و ئامانجه‌ كردووه‌".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure