سنور ميديا
480 جار بینراوە 21/6/2019 03:12 PM

ته‌قينه‌وه‌يه‌كى خوێناوى له‌ پايته‌خه‌ت ڕوويدا



سنور ميديا 

بەهۆی تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە ناو حوسەنیەیەكی شیعەكان لە ناوچەی بەلەدیات لە بەغداد 40 كەس كوژراون و برینداربون.

 

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە سۆمەریەنیوزی راگەیاندوە كە تەقینەوەكە لە حوسەینیەی ئیمام مونتەزر لە ناوچەی بەلەدیات لە رۆژهەڵاتی بەغداد رویداوە و بەو هۆیەوە ژمارەیەك كەس كوژراون و برینداربون.

 

لای خۆشیەوە پێگەی بەغداد یەوم بڵاویكردۆتەوە كە بەهۆی تەقینەوەكەوە 10 كەس كوژراون و 30 كەسی دیكەش برینداربون.

 

ئاماژە بەوەشكراوە كە لەئێستادا هێزە ئەمنیەكان دەوروبەری ناوچەكەیان گرتوە و لێكۆڵینەوە لە روداوەكە دەستی پێكردوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure