نێچيرڤان بارزانى
271 جار بینراوە 21/6/2019 02:59 PM

بزانه‌ سه‌ردانى ئه‌مجاره‌ى نێچيرڤان بارزانى بۆ كوێ يه‌ ؟



سنور ميديا 

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ توركیا بكات و له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌و وڵاته‌ چه‌ند پرسێك تاووتوێ‌ بكات.

 

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵوی توركی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی 21ی حوزه‌یرانی 2019، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆده‌بێته‌وه‌.

 

ئاژانسه‌كه‌ نووسیویه‌تی: "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، پێشوازی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات".

 

شه‌وی رابردووش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن تی ڤی توركی وتی: "سبه‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌بێته‌ میوانی من".

 

سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ توركیا، یه‌كه‌م سه‌ردانیه‌تی له‌ دوای هه‌ڵبژاردنی وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و دوێنێش سه‌ردانی‌ به‌غدای‌ كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق كۆبووه‌وه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure