خولی گەشەپێدانی مرۆیی
454 جار بینراوە 20/6/2019 08:52 PM

خولێکی دەگمەن و ناوازە لە پارێزگای سلێمانی دەکرێتەوە



پرۆژەی (پەرەپێدانی توانا کەسییەکان - The Development of the individual's capabilities) بە بڕوانامەی نێودەوڵەتییەوە, له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵێک ڕاهێنه‌ری به‌تواناوه‌ ساڵانە لەلایەن (ڕێکخراوی NLP بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری) و بە هاوکاری (پەیمانگەی ئەمریکی بۆ فێرکردنی جێبەجێکاری)، بە دروشمی (سەركەوتنی ڕاستەقینە لە دۆزینەوەی توانا و بەھرە شاراوەكانتدایە) له‌ پارێزگای سلێمانی ده‌کرێته‌وه‌.


ناوه‌ڕۆکی خوله‌که‌
پرۆژەیەکی ناوازە و دەگمەنە، لە بواری گەشەپێدانی مرۆیی ، کە لە شێوەی خولدا، پێشکەشدەکرێت.لەم پرۆژەیەدا نزیکەی (١٠) بابەتی جیاواز و دەگمەن لە بواری گەشەپێدانی مرۆیی دەخرێنەڕوو، هەر بابەتەو لەلایەن ڕاهێنەری تایبەتەوە پێشکەش دەکرێت!. بابەتەکان بە پیی پێوەری راهێنەریی و زانستی داڕێژراون، زانیارییەکان بە (وێنە، ڤیدیۆ، نمونە، چیرۆک، داتا، ڕاهێنان کردن) دەخرێنەڕوو و تەنیا سود لە یەک ڕێگا یان تەکتیک ناببینرێت!.


ئه‌م خوله‌ بۆ کێ گرنگه‌
بەشداریکردن بۆ (ڕاهێنەر، مامۆستا، توێژەر، وتاربێژ، خوێندکار و دەروونناس) گرنگە، بۆ هەرکەسێکیتریش کە خوازیارە گەشە بە لێهاتوویی و توانا مرۆییەکانی خۆی بدات، کە بەدڵنیاییەوە گۆڕانکاری بەرچاو لە پلانڕێژی و ڕوئیابینی و ژیانکردنیدا ڕوودەدات.

 

ناوی ڕاهێنەر و بابەتەکان
١: (م.هاوکار ڕەفیق) : ڕاهێنەری زمانی جەستە و ڕاهێنەری باوەرپێکراوی پەیمانگەی ئەمریکی ناوبراو و (سەرپەرشتیاری پڕۆژە)، بە دوو بابەت بەشداری دەکات:-
بابەتی یەکەم: چۆن دەبیت بە وتاربێژێکی سەرکەوتوو.
بابەتی دووەم: هونەری قەناعەتپێکردن و هێزی بردنەوە.
٢: (م.مەریوان حەسەن): ڕاگەیاندنکار و توێژەری دەروونی
بابەت: هونەری سەرکردایەتی و بڕیادان
٣: (م.پەریسا پەروێز): مامۆستای زانکۆ و ڕاهێنەر لە بواری پەرەپێدانی توانا کەسییەکان
بابەت: ڕێکخستنی کات لە پێناو سەرکەوتنی زیاتر.
٤: (م.جیان وەسمان)؛ ڕا‌‌هێنەری تایبەتی IQ و زمانی ئینگلیزی:
بابەتی یەکەم: بەهێزکردنی مێشك و یادگە.
بابەتی دووەم: بیرکردنەوەی ئەرێنی و پەرەپێدانی کەسی.
٥: (م.ئەحمەد ڕەسول): ۱٨ ساڵ ئەزمونی مامۆستا، ڕاهێنەری پەروەردەیی
بابەت: گرنگی پلاندانان لە ژیان ڕۆژانەدا
٦: (م.کۆسرەت حەمەشەل): ڕاهێنەر و و مامۆستای زمانی ئینگلیزی.
بابەت:چۆن دەبیتە خاوەنی بزنسی خۆت.
٧: (م.گۆنا عوسمان)؛ ڕاهێنەری گەشەپیدانی مرۆیی لە ڕێکخراوی NLP.
بابەت: تێگەیشتن لە جیاوازی ڕەگەزی لە پێناو گەیشتن بە ژیانێکی ئاسودە.

 

به‌شداریکردن له‌م خوله‌ چیت پێ ده‌به‌خشێت
"لەژیانی خۆتەوە دەست پێ بكە، ئەم پرۆژەیە یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی خەونەکانت بکەیت بەراستی و توانا هزری و مرۆییەکانت لە پێناو سەرکەوتنی زیاتر بەگەربخەیت، ئامانجی ئەم پرۆژیە بنیاتنانی تاکی نمونەییە، خاڵی وەچەرخانە بۆ ئەوانەی دەیانەوەێت ڕێڕەوی ژیانیان بگۆرن و ڕووبەرووی سەختیەکان ببنەوە و بتوانن لێهاتووییەکانیان باشتر بەگەر بخەن، چونکە (سەرکەوتنی ڕاستەقینە لە دۆزینەوەی توانا و بەهرە شاراوەکاندایە)، دروشمی پڕۆژەکەش هەر ئەم خاڵەیە، کاردەکەین بۆ ئەوەی دروشمەکەمان بە پراکتیک بکەین".

 

کارنامەی خول
خولەکە سێ هەفتە دەخایەنێت، هەفتەی سێ رۆژە (یەکشەم تا سێ شەم)، ڕۆژی (٢:٣٠) کاتژمیری تەواو وانە دەخوێندرێت و (١٥) خولەکیش دەبێتە ڕێست و کۆفی برێک. ٢٣/٦ دەسپیدەکات. کاتژمێر ۳:۳۰

 

دوو بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌سته‌
بە خواستی خۆت دەتوانی بڕوانامەی (پەیمانگەی ئەمریکی بۆ فێرکردنی جێبەجێکاری)، بەدەستبهێنیت، کە ڕاستەوخۆ بڕوانامەکە لە ئەمریکاوە دێت و لە هەموو جیهان کاری پێدەکرێت. یان بروانامەی ڕێکخراوی nlp بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری بەدەستبهێنی، کە لەسەرجەمی کوردستان لقی هەیە و ٣ دانپێدانانی نێودەوڵەتی هەیە. یاخود دەتوانی ىڕوانامە داوانەکەیت و تەنیا پارەی کۆرس بدەیت.
تێبینی: ئەوەی لەم تێکستەدا نوسراوە، ئەگەر بە پراکتیکی بەرچاوت نەکەوت، پارەکەت بۆ دەگەڕێتەوە!

 

بۆ زانیاری زیاتر ناونوسین:
ژماره‌ی مۆبایل: 07730735029
ژماره‌ی ڤایبه‌ر: 07701494614
یان نامه‌ بۆ ئه‌م په‌یجه‌ بنێرن: په‌یجی زمانی جه‌سته‌

 

ناونیشان
ڕزگاری، نزیک چواریانی سەرچنار، بەرامبەر گەراجی بەغداد، بەردەم جسری ئاسنی پەڕینەوە لە شەقامی شەست مەتری خوار مەعرەز سەردار (لەسەر شەستی خوارەوە). (باشترین شوێنمان لە ڕووی سیستەمی وفێنککەرەوە و ڕێکخستنەوە بۆ دابینکردوون).

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure