سۆران عومه‌ر
356 جار بینراوە 20/6/2019 01:42 PM

سۆران عومه‌ر هه‌ڵوێستى له‌سه‌ر به‌ياننامه‌كه‌ى گۆڕان كه‌پاڵپشتى سياسه‌تى پارتى كردبوو ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕەخنە لە بەیاننامەکەی بزووتنەوەی گۆڕان دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت، بەیاننامەکەی گۆڕان پشتگیرییە لە بردنی داهاتی نەوتی هەرێم، دەشڵێت دڵمان بۆ گۆڕان ژان ئەكات كە پشتیوانی بڕینی مووچە و بودجەی هەرێم دەكات.

 

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی "لەبەیاننەمەکەی ئەمڕۆی بزوتنەوەی گۆڕان تەنھا قسە لەمەی دەکەم کە دەڵێن؛ بە دەرکردنی یاسای نەوت و غاز و، دەرکردنی یاسای دەستەی گشتی چاودێریکردنی داهاتە تەرخانکراوەکانی فیدڕاڵی بەپێی ( مادەی ١٠٦ی دەستوری هەمیشەیی عێراق)و دروستکردنی ئەو دەستەیە بە زوترین کات، کە چواردەساڵە دەسەڵاتدارانی عێراق بەگشتی خۆیان لە دەرکردنی ئەو یاسایانە ئەدزنەوە، کە دەرکردنی ئەو یاسایانە و دروستکردنی ئەو دەستەیە تەنیا زامنە بۆ ئەوەی جارێکی تر بودجەی هەرێم و موچەی فەرمانبەران بدرێ، و نەوتیش بە گشتی بخرێتە خزمەتی هاوڵاتیان لە عێراق و هەرێم، تا دەرکردنی ئەم یاسایەش مافی دەستوری هەرێمی کوردستانە نەوت و غاز بەرهەم بهێنێ و ئیدارەی سامانە سروشتیەکانی هەرێم بکات".

 

دەشڵێت "بەداخەوە زامنکردنی بوجەو موچەی ھەرێمتان گرێداوە بە دروستکردنی دەستەی چاودێری داھات و یاسای نەوت و گازی عێراق! تا ئەوکاتەش پشتگیری ئەوە دەکەن ھەرێم خۆی نەوت وغاز بەرھەم بھێنێ و خۆی ئیدارەی نەوت و غازی بدات!".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمەی ئەمڕۆ گۆڕان پشتگیری لێ دەکات بۆ سیاسەتی نەوتیی ھەرێم دەبێتەوە بەھۆی بڕینی بەشەبودجەمان بەموچەشەوە -گەر ساڵی داھاتوو رۆژانە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت تەسلیم بەبەغدا نەکرێ، ئەم پشتگیریە پشتیوانیە لە بردنی داھاتی نەوتی ھەرێم لە پێنج ساڵی رابردوو بەھامان بەھانە و سزاکەی کەوتە سەر موچەخۆران و تەواوی خەڵک.

 

ئەندام پەرلەمانەکەی کوردستان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت "ئەم بەیاننامە بەم جۆرە لەپێش پێلکھێنانی کابینەی نۆیەم پاساوە بۆ جارێکی دیکەی دانانەوەی ئاشتی ھەورامی ئەندازیارو شەریکی تاڵانکردنی نەوتی ھەرێم بۆ چەند بەرپرسێکی باڵای دزو جێی گومان و پرسیاری گەورەیە گۆڕان ئەم قەناعەتەی بۆ دروست بوبێ!".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure