سنور ميديا
86 جار بینراوە 20/6/2019 01:35 PM

قوتابیانی پۆلی 12 له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان گردبوونەوە



سنور ميديا 

بەمەبەستی دەربڕینی ناڕه‌زایه‌تى، ژمارەیەک لە خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان گردبوونەوە و دەڵێن ده‌ڵێن پرسیار له‌ ده‌ره‌وه‌ی مه‌نهه‌ج و پرسیاری هه‌ڵه‌یان بۆ هێناویه‌نه‌ته‌وه‌

 

قوتابیه‌ ناڕازییه‌كان، داوای قه‌ره‌بوو ده‌كه‌ن ده‌ڵێن، داوا ده‌كه‌ین له‌ وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌ده‌م داواكانمانه‌وه ‌بێن و قه‌ره‌بوومان بۆ بكه‌نه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ وانه‌ی بیركاری، چونکە زەربەمان لێدراوە و وەرەقەی مسوەدەیان بەسەردا دابەش نەکردووین.

 

بەپێی وتەی خوێندکاران چەند هەڵەیەک لە وانەکانی (کوردی و عه‌رەبی و ئینگلیزی)دا کراوە و ئەمەش کاریگەری لەسەر دابەزینی کۆی نمرەی خوێندكاران درووستكردووە،.

 

دەشڵێن، بەردەوام دەبین لە گردبوونەوەکانمان تا وەڵامی داواکارییەکانمان دەدەنەوە.

 

هاوکات داواش دەکەن، بەر لە راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ئەو هەڵە و کەموکوڕیانەی وەزارەتی پەروەردە ئەنجامیداوە لەبەرچاوبگیرێت و رەنجی چەند ساڵەیان لەماوەی چەند رۆژێکدا بەفیڕۆنەڕوات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure