ئه‌مریکا و ئێران
193 جار بینراوە 20/6/2019 12:19 PM

نوێترین لێدوانی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ جه‌نگی دژ به‌ ئێران



وه‌زاره‌تی به‌گری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ی خوازیار نیه‌ جه‌نگ له‌گه‌ل ئێران به‌رپا بکه‌ت، به‌لام به‌ هه‌موو تواناوه‌ به‌رگری له‌ هێزه‌کانیان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ده‌کات له‌ ناوچه‌که‌دا.


وته‌بێژی پنتاگۆن له‌ ڕاگه‌یاندراوێکدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ کردووه‌، له‌ ناوچه‌که‌دا که‌تیبه‌ی موشه‌کی پاتریۆت و فڕۆکه‌ی بێ فرۆکه‌وان و فرۆکه‌ی چاودێری و هێزی وه‌ڵامدانه‌وه‌، بلاوه‌ پێده‌که‌ن.


ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شکراوه‌ که‌ به‌مزوانه‌ برایان هوک، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ کاروباری ئێران سه‌ردانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌کات و له‌باره‌ی دوژمنکاری ئێران،له‌گه‌ل به‌رپرسانی ولاتانی سعودییه‌، ئیمارات، عومان، کوه‌یت و به‌حره‌ین کۆده‌بێته‌وه‌.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure