ئاسايش
129 جار بینراوە 20/6/2019 09:26 AM

ئاسایش سزادانی حەوت کەسی راگەیاند



سنور ميديا 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دادگا حەوت کەسی بەتۆمەتی کێشان و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر سزا داوە، کە سەرەتای ئەمساڵ هێزەکانیان دەستگیریان کردون.

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، له‌ درێژه‌ى كارو چالاكیه‌كانى هێزەکانیان به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتن و بنەبڕكردن و بازرگانى پێكردنى هه‌موو جۆره‌ ماده‌یه‌كى هۆشبه‌رتوانیویان له‌ ڕۆژانى 6-1-2019 و 28-2-2019 حەوت کەس دەستگیربکەن.

 

ئاماژەی بەوەشکراوە، بەپێی ماددەی 14 هۆشبەر له‌لایه‌ن دادگاى تاوانه‌كانى سلێمانى /2، ڕۆژانى 16-6-2019 و 17-6-2019 لە نێوان شەش بۆ یەک ساڵ سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندراوە و هەریەکەیان بڕی 450 هەزار دینار غەرامەکراون.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure