سنور ميديا
409 جار بینراوە 20/6/2019 09:00 AM

ئێران فڕۆكەیەكی بێفرۆكەوانی ئەمریكیاده‌خاته‌ خواره‌وه‌ وئه‌مريكاش دێته‌ ده‌نگ



سنور ميديا 

ئێران خستنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفرۆكەوانی ئەمریكی لە گەروی هورمز راگەیاند و ئەمریكاش رەتیدەكاتەوە.

میدیای فەرمی ئێرانی بڵاویکردەوە، سوپای پاسدارانی وڵاتەکەی رۆژی پێنجشەممە 20-6-2019 فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان (درۆن) لە لە پارێزگای هورمزگان خستووەتەخوارەوە.

 

فڕۆکەکە جۆری (RQ-4 Global Hawk)ـی ئەمریکی بووە. بەگوتەی بەرپرسانی سەربازیی ئێران، بەمەبەستی سیخوری سنوورەکانی ئاسمانی ئێرانی بەزاندووە، بۆیە خستوویانەتە خوارەوە.

 

ئەو شوێنەی ئێران دەڵێت درۆنە ئەمریکییەکەی خستووەتەخوارەوە، ناوچەی "کوهێ موبارەک"ـە لە پارێزگای هورمزگان لە باشووری ئێران، کە دەکەوێتە سەر کەنداوی عوممان بەرامبەر بەندەری فوجەیرە.

 

بیل ئوربان، وتەبێژی فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) رەتیکردووەتەوە لەسەر خستنەخوارەوەی ئەو درۆنە قسەبکات، بەڵام بە ئاژانسی ئەسیۆشیەتد پرێس-ی راگەیاندووە "هیچ درۆنێک لەسەر ئاسمانی ئێران نەبووە".

 

خستنەخوارەوەی ئەو درۆنە ئەمریکییە لەلایەن سوپای پاسداران لەکاتێکدایە، ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە هەموو کات زیاترە. هەروەها واشنتن، تاران بە هێرشکردنە سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورمز تۆمەتبار دەکات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure