سنور ميديا
171 جار بینراوە 20/6/2019 01:46 AM

ئەمڕۆ ڕۆژى جیهانى پەنابەرانە ژمارەى ئاوارە و پەنابەران ڕیکۆردێکى نوێ تۆمار دەکات



سنور ميديا 

20 حوزەیرانى هەموو ساڵێک ڕۆژى جیهانى پەنابەرانە و لەم ڕۆژەدا لەپاڵ ئەنجامدانى چەندین چالاکى جۆراوجۆر لە سەرتاسەرى جیهاندا بەمەبەستى دەربڕینى پشتگیرى بۆ پرسى پەنابەران لە جیهاندا، چەندین ئامارى جۆراوجۆر لەبارەى ڕەوشى پەنابەرانەوە لە جیهاندا بڵاودەکرێتەوە.


بەگوێرەى دواهەمین ئامارى کۆمیسیۆنى باڵاى پەنابەرانى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، زیاتر لە 70 ملیۆن کەس ئاوارە و پەنابەرن لە جیهاندا، کە ئەوەش ژمارەیەکى پێوانەیى نوێیە و بەرزترینە لەماوەى حەفتا ساڵى ڕابردوودا.


سەبارەت بە ئامارى مردنى پەنابەرانیش لەدەریاکاندا، هێشتا دەریاى ناوەڕاست بە دەریاى مەرگ بۆ پەنابەران هەژماردەکرێت بەجۆرێک لە ساڵى ڕابردوودا 2 هەزار و 275 کۆچبەر لە ئاوەکانى دەریاى ناوەڕاستدا لە پێش گەیشتنیان بە یەکێک لە ووڵاتانى ئەوروپاى سەر دەریاى ناوەڕاست گیانیانلەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون.


سەبارەت بە ئامارى مردنى کۆچبەرانیش لە پێش گەیشتنیان بە ئوسترالیا لەڕێگەى دەریاوە، هیچ پەنابەرێک یان کۆچبەرێک تۆمار نەکراوە چونکە ئوسترالیا بەردەوامە لە سیاسەتى گرتن و دیپۆرتکردنەوەى هەر کۆچبەرێک کە بیەوێت بە قاچاخ و بە بەلەم ڕوو لە ئوسترالیا بکات و حکومەتى ئوسترالیاش بەبەردەوامى ڕایدەگەیەنێت کە ئەوان لەڕێگەى پیادەکردنى ئەو سیاسەتەوە کۆتاییان هێناوە بە مردنى کۆچبەران لە دەریاکاندا.


سەرچاوە : ماڵپەرى کۆمیسیۆنى باڵاى پەنابەرانى سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، ئاژانسەکان

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure