مه‌سعود بارزانى
239 جار بینراوە 19/6/2019 04:35 PM

مەسعود حەیدەر: سەرۆك بارزانی ڕەمزی چل ملیۆن كوردە



سنور ميديا 

مەسعود حەیدەر، ئەندامی پێشووی فڕاكسیۆنی گۆڕان لە پەڕلەمانی عیراق و ڕاوێژكاری ئێستای مەسعود بارزانی پێیوایە، بارزانی موڵك و ڕەمزی چل ملیۆن كوردە و مەرجەعی دۆزی گەلی كوردستانە، وەك ئەو دەڵێت.

 

مەسعود حەیدەر لە فەیسبوكی خۆی دەربارەی مەسعود بارزانی نوسیویەتی"كێوێكی مەزنە لە بەھاو ئاكاری مرۆڤانە و بەرگریكاری سەرسەختە لە شكۆ و كەرامەتی گەلی كوردستان و تاكی كورد."

 

هەر لە بەشێكی دیكەی نوسینەكەیدا ناوبراو وتویەتی" شەرمەزارییەكی گەورەیە لە سەدەی بیست و یەك بە عەقلیەتی پەنجا ساڵ پێش ئێستا پەلاماری رەمزە نیشتمانێكان بدرێت كە سیمبولی یەكریزی میللەتن."

 

مەسعود حەیدەر پەڕلەمانتاری پێشووی گۆڕان بوو لە پەڕلەمانی عیراق لە كۆتایی ساڵی 2017 دا وازی لە گۆڕان هێنا و بوو بە پارتی و دواتر لە چەند نوسینێكی جیاوازدا وەسفی مەسعود بارزانی كرد و بە مەرجەعی كوردی دەزانێت.

 

ئەم نووسینە لە دوای لێدوانەكانی مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و فەرماندەی سەربازی یەكێتی دێت كە تێیدا ڕەخنەی لە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی گرت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure