نەجمەدین كەریم
1647 جار بینراوە 19/6/2019 02:01 PM

هه‌ڵويستى يه‌كێتى له‌سه‌ر كانديد بوونى نه‌جمه‌دين كه‌ريم بۆ جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم ئاشكرا كرا



سنور ميديا 

یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەو هەواڵانە رەت دەكاتەوە، كە باس لەوە دەكەن "نەجمەدین كەریم" بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم كاندید كرابێت ، جەختیش دەكاتەوە نەجمەدین كەریم لەلایەن دادگاوە داواكراوە و مانەوەی بەم شێوەیە پێشێلكردنی ئاشكرای یاسایە .

 

غەیاس سورچی بەرپرس لەیەكێتی نیشتمانی رایگەیاندووە، هەردوو جێگرەكەی سەرۆكی هەرێم پشكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕانن ، بۆیە نەجمەدین كەریم بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە كاندید نەكراوە.

 

سورچی راشیگەیاند، رۆژی دووشەممە سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ یەكێتی‌و گۆڕان كۆبووەتەوە و داوای لێكردوون ناوی كاندیدەكانی جێگری سەرۆكی هەرێم پێشكەش بكەن.

 

لەسەر ئازادكردنی نەجمەدین كەریمیش ئەو بەرپرسەی یەكێتی رایگەیاند، ئینتەرپول یاسای پێشێل كردووە ، دەبوو دوای دەستگیركردنی نەجمەدین كەریم رادەستی دادگای عێراقی بكرابایەوە نەوەك ئازاد بكرێت.

 

هەروەها رایگەیاند، لابردنی ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی پارێزگاری پێشووی كەركووك كراون دەبێت لەڕێگای بڕیارێكی دادوەرییەوە لەسەری لابدرێت و لەبەغدا دادگایی بكرێت و وتەكانی لێوەربگیرێت ، پاشان دادگا بڕیاری ئەستۆپاكی بدات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure