دادگايى فيدراڵى
241 جار بینراوە 19/6/2019 01:56 PM

دادگاى فیدراڵى بریارى کۆتایی لەبارەى مەلەفى نەوتى هەرێمەوە دەدات



سنور ميديا 

سێ پەرلەمانتارى کورد لە پەرلەمانى عێراق جەخت لەوە دەکەنەوە کە واز لە مەلەفى نەوتى هەرێم ناهێنن تا ئەو کاتەى لەبەرژەوەندى خەڵکى کوردستان دەشکێتەوە.

 

لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەنوسیدا هەریەکە لە پەرلەمانتارانى عێراق ئەحمەدى حاجى رەشید و هۆشیار عەبدوڵا و سەرکەوت شەمسەدین وردەکارى هەوڵەکانیان لەبارەى مەلەفى نەوتى هەرێمى کوردستان و سکاڵاکەیان لە دادگاى فیدراڵى خستەڕوو.

 

هۆشیار عەبدوڵا لە کۆنگرە رۆژنامەنوسیەکەدا رایگەیاند" بەپێى بودجەى ٢٠١٩ هەرێم پابەند کراوە بە ٢٥٠ هەزار بەرمیل، ئەگەر هەرێم ئەو بڕە نەوتە رادەست بکات ئەوا دەبێت بە شەریک لە سێ ملیۆن بەرمیل نەوت کە رۆژانە لە عێراقدا بەرهەم دەهێنرێت، بەڵام حکومەتى هەرێم ئامادە نییە نەوت رادەست بکات".

 

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەوانەى لە هەرێم نەوت رادەستى بەغدا ناکەن پێویستە هۆکارەکەى بە حکومەتى عێراق یان لانى کەم پەرلەمانتارەکان خۆیان بلێن کە بۆچى نەوت رادەست ناکەن.

 

هۆشیار عەبدوڵا جەختیکردەوە، ئەوان لە مەلەفەمى نەوتى هەرێمى کوردستان چاکسازى ریشەییان دەوێت و تەئکیدى کردەوە تا چاکسازى لە مەلەفە نەکرێت و داهاتەکەى بۆ خەڵک نەگەڕێتەوە لە کۆڵ ئەم مەلەفە نابنەوە.

 

لاى خۆشیەوە سەرکەوت شەمسەدین رایگەیاند" مەلەکەى نەوتى هەرێم لە دادگاى فیدراڵى لەسەر وەڵامى سەرۆک وەزیرانى عێراق ماوە، وەلامەکەى سەرۆک وەزیران بە چەند هۆکارێک دواکەوتووە، ئەگەر وەڵامەکە بگاتە دادگاى فیدراڵى ئەوا ئەو مەلەفە بەرەو کۆتایی دەڕوات بڕیارى کۆتایی لەسەر دەدات".

 

ئاماژەى بەوەشکرد، بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى پەیوەندى نابێت بە مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم وەک هەندێک لایەنە دەیانەوێت خەڵک چەواشە بکەن، چونکە بەوتەى خۆى بەرژەوەندى ئەو لایەنانەى تێدایە بۆیەکەوتوونەتە ئەو هێرشکردنە.

 

پەرلەمانتارەکەى کورد لەپەرلەمانى عێراق رونیشیکردەوە، بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى بۆ ئەوە دەبێت کە ئایا هەرێم نەوت بەبێ رەزامەندى عێراق رەوانەى دەرەوە بکات یان نا.
هەروەها ناوبراو جەختیکردەوە، دەرکەوتووە رێککەوتنى سیاسى ناتوانێت مەلەفى نەوت چارەسەر بکات ئیلا لەرێگەى دەستورو دادگاوە نەبێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure