يه‌كێتى
549 جار بینراوە 19/6/2019 01:46 PM

سه‌ركرده‌يه‌كى يه‌كێتى له‌به‌شدارى نه‌كردنى له‌ حكومه‌ت هۆشدارى ده‌دات



سنور ميديا 

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر كێشه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك یه‌كلایی نه‌بێته‌وه،‌ ناچنه‌ ناو حكومه‌ته‌وه‌.

 

له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ی ئاژانس كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19ی حوزه‌یرانی 2019 ده‌قه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند‌: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكیش یه‌كلایی بكرێته‌وه‌ و حكومه‌تی شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌ پێكبهێنرێت.

 

جه‌ختی له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه‌ كه‌: ئه‌گه‌ر كێشه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك یه‌كلایی نه‌بێته‌وه،‌ یه‌كێتی ناچێنه‌ ناو حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.

 

سه‌باره‌ت به‌ پێشكه‌شكردنی ناو كاندیده‌كانی یه‌كێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ڵێت: ئه‌وان ناوی كاندیده‌كانیان پێشكه‌شی پارتی كردوه‌، به‌ڵام پارتی ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ده‌بێته‌ پارێزگاری كه‌ركوك نابێت ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure