سنور ميديا
2205 جار بینراوە 19/6/2019 01:05 AM

عه‌لى عه‌ونى "مێشکی مەحموود سەنگاوی یە کە ژەنگی گرتووە"



سنور ميديا 

پاش هێرشى مه‌حمود سه‌نگاوى بۆ سه‌ر بارزانى وناوهێنانى به‌ پياوى "بچوك " ,عه‌لى عه‌ونى ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تيى پارتى ده‌ڵێت "مێشکی مەحموود سەنگاوی یە کە ژەنگی گرتووە"

 

عه‌ونى له‌ نووسينێكدا له‌ پێگه‌ى تايبه‌تى خۆى به‌ناونيشانى "داوای لێبوردن..." نووسيويه‌تى " من بە داوای لێبوردنێک لە خەڵکی شەریفی شارۆچکەی (ســــەنگاو) قەرزارم."

 

ده‌شڵێت " دیارە مەبەستی من لە بەکار بردنی وشەی «ژەنگاوی» لە جیاتی سەنگاوی بۆ مەحموود سەنگاوی، بە ھیچ شێوەیەک خودی شاری سەنگاو و خەڵکە بەڕێزەکەی نییە و نەبووە. ئەوە مێشکی مەحموود سەنگاوی یە کە ژەنگی گرتووە و باسی دوو ئیدارەیی دەکات و باسی شەڕ دەکات و بێڕێزی بە سیمبولی گەلەکەمان سەرۆک مەسعود بارزانی دەکات..


له‌ كۆتايدا ده‌ڵێت "جارێکی دیکە داوای لێبوردن لە ھەر ئازیزێکی سەنگاوی دەکەم ئەگەر دڵیم ئێشاندبێت."

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure