مه‌حمود سه‌نگاوى
2331 جار بینراوە 19/6/2019 12:32 AM

ئایا کوڕەکەی سەنگاویی دەبێت بە وەزیر..؟



سنورمیدیا-شیکردنەوە

دوایی بڵاوبوونەوەیی وتەکانی مه‌حمود سه‌نگاوی،سایت و ماڵپەڕە فەرمی و نافەرمییەکانی پارتی بە شێوازی جیاواز هێرش دەکەنە سەر مەحمود سەنگاویی و لە بەرامبەردا هەموو دەزگا و باڵەکانی یەکێتی بێ دەنگیان هەڵبژاردووە.

 

 

ڕاگەیاندنەکانی یەکێتی بێدەنگیان هەڵبژاردووە 

 

دوابەدوایی ئەوەیی مەحمود سەنگاویی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌وتارێكدا كه‌ پێشكه‌شی كۆمه‌ڵی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی كرد و تێیدا ڕه‌خنه‌ی توندی له‌ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی گرت،هەڵمەتێکی بەرفراوان لەلایەن دەزگا ڕاگەیاندنەکانی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەستی پێکرد بەرامبەر بە ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی،بەڵام لە لەگەڵ ئەوەشدا دەزگا ڕاگەیاندنەکانی یەکێتی بێدەنگیان هەڵبژاردووە و بەشێکیشیان تەنها ڕاگەیەندراوەکەیی یەکێتیان بڵاوکردووەتەوە کە باس لەوە دەکات کە لێدوانەکەی سەنگاویی وتەی فەرمی یەکێتی نییە و لە بەرامبەردا یەکێتی وەڵامی هیچ یەکێک لە هێرشە جۆربەجۆرەکان ناداتەوە کە بۆ سەنگاویی دەبردرێن.

 

هەرچی دەزگاکانی گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتووە،ئەوانیش وەک یەکێتی بێدەنگن و هیچ هەڵوێست و ڕایەکیان لەسەر ئاستی گشتی و باڵا نەنواندووە و تەنها ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی ئەم لایەنانە نەبێت کە بە ئاستی تاکەکەسی ڕای سەوز و سووریان سەبارەت بە وتەکانی سەنگاویی و وەڵامدانەوەکانی پارتی هەیە.

 

"بارەگایی بارزان"

 

یەکێکی دیکە لە لایەکەکان و هەڵوێستکاران لەسەر ئەو بابەتە وەڵامدانەوەیی بارەگایی بارزان بوو کە بە شێوەیەکی توند وەڵامی هیرشەکەی سەنگاویی دابووەوە و بە مافیا و تاڵانچی و بکوژ ناوی هێنا بوو، ئەمە هەرچەندە لە ڕاگەیانراوەکەیاندا نوسیبوویان کە سەنگاویی شایەنی وەڵامدانەوە نییە بەڵام ئەوەی جێگەیی سەرنجە خودی ڕاگەیەندراوەکەیان لەسەر ئەساسی وەڵامدانەوە بوو وە دوا بە دوایی ئەوەش کە باس لەوە کرا کە شایستە نییە بە وەڵامدانەوە کەچی مەکتەبی سیاسی پارتی هاتە دەنگ و کاتژیر دوازدەی شەو ڕاگەیەنراوێکی دورو دریژی بڵاوکردەوە کە تێیدا سەنگاویی بە "پیاوكوژ و كەڵەگا" ناوبرد. لەلایەکی دیکەوە لەلای هاوڵاتیان ئەوەیی ماوەیەکە جێگەیی سەرنجە شتێک بە ناویی "بارەگای بارزانی" ماوەیەکە وەڵام و سەرنجی بۆ چەندین بابەت بڵاوکردووەتەوە،زیادکردنی ئەم دامەزراوەیە لە ھەرێمدا،شتێکی بینراو و ئاشکرا و ڕەها نییە و دامەزراوەیەکی تازەیە لە هەرێمێک کە سیستەمی دیموکراسی تێیدا بەرقەرارە!.

 

کوڕەکەی مەحمود سەنگاویی و پۆستی وەزیر

 

ماوەیەک پێش ئیستا مەحمود سەنگاویی لەم بارەیەوە ڕاگەیەندراوێکی بلاوکردەوە بە مەبەستی پاڵپشتی خۆیی لە کوڕەکەیی بۆ بوون بە وەزیر لەسەر ئیستحقاقی یەکێتی،دوای ئەم هەڵوێستەیی ئەمڕۆیی ناوبراو ئاژانس و ڕاگەیاندنەکانی پارتی سەبارەت بەم پرسەش بیدەنگ نەبوون و بەشێکی گەنجاو لە هەواڵ و بابەتەکانیان کە سەرجەمیان دژی دەنگاوین بەوە خیتامیی دەکەن و کۆتایی پی دەهێنن کە بە پێی ئەوان،چاودێران پێیانوایە قسەکانی سەنگاوی بە هۆی پشتگوێخستنیەتی لەلایەن یەكێتی و پێنەدانی پۆستی وەزارەتێكە بە كوڕەكەی،گەر شیکردنەوە بۆ ئەم بابەتە جەخت لیکراوەی لای پارتی بکرێت ئیدی دوایی ئەم هەڵوێستەیی مەحمود سەنگاویی دانانی کوڕەکەی وەک وەزیر پێدەچیت لە ئاستی زەحمەت و ئەگەرەوە بچێتە ئاستی مەحاڵ و ببێت بە هێڵی سور لەلایەن پارتییەوە چوونکە بە پێی زانیارییەکانی سنورمیدیا هەر پێشتر ئەوە ڕوونبوو بووەوە کە  پێناچێت باڵی دەستڕۆشتووی یەکێتی بە کوڕەکەیی سەنگاویی ڕازی ببێت، لێرە ئەوەیی جێگایی پرسیارە ئایا هۆکاریی بە تەنها مانەوەیی سەنگاویی چییە؟ ئایا ئەم هێرش و قسانەی دەکرێت لەسەر بەرژەوەندیی و پێویستیەکانی هاوڵاتیانە..؟!

 

 

ئا؛ زانیار محەمەد

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure