.
978 جار بینراوە 18/6/2019 08:41 PM

یەکێتی کاردانەوەی توندی بەرامبەر مەحمود سەنگاوی ڕاگەیاند



سنورمیدیا

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەبارەت بە وتەكانی مەحمود سەنگاوی، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، ئەو وتانە گوزارشت لە هەڵوێست‌و سیاسەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ناكات.

 

وتەبێژی یەکێتی ئەوەی ڕاگەیاندووە:"بەهەموولایەكی رادەگەیەنین، ئەو ووتانەی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی كە بڵاوكراوەتەوە، گوزارشت لە هەڵوێست‌و سیاسەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ناكات".

 

ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە:" ئێمە سەرەرای رێزی تایبەتیمان بۆ كاك مەسعود بارزانی، پەیوەندییەكی دۆستانەی مێژوویی كۆمان دەكاتەوە. ئێستایش بەپەرۆشەوە، پێكەوە هەنگاو بۆ پتەوكردنی ئەو پەیوەندییە دەنێین ‌و هەر دوێنێش لەمیانی كۆبونەوەی وەفدی دانوستانكاری هەردوولاماندا، جەخت لەسەر پێویستی فەراهەمكردنی كەشێكی ئارام و هێورو دۆستانە كرایەوە".

a
وتەبێژی یەکێتی ئەوەشی ڕاگەیاندووە:"دیسانەوە دووپاتی دەكەینەوە، كە تەنها لێدوان‌و ووتەكانی ووتەبێژی رەسمی یەكێتی گوزارشت لە ڕاو بۆچوون‌و هەڵوێستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات.

 

بۆ بینینی وتەکەی مەحمود سەنگاویی کرتە لێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure