سنور ميديا
333 جار بینراوە 17/6/2019 09:26 PM

ئەندامێكی شاندی دانوستانکاری گۆڕان ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى گۆڕان و مه‌سرور بارزانى ئاشكراده‌كات



سنور ميديا 

ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری بزوتنەویە گۆڕان رایدەگەیەنێت، لەرێگەی لیژنەیەکی هاوبەشەوە دەستدەکەن بە نوسینەوەی کارنامەی کابینەی نوێی حکومەت، دەشڵێت، "تا مانگی داهاتو پێکهێنانی کابینەی نوێ یەکلادەبێتەوە".

 

ئاراس وەلی، ئەندامی شاندی دانوستانکاری بزوتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێکدا بۆ میدیاكانی بزوتنه‌وه‌كه‌ی باسی لە ناوەرۆکی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی کرد لەگەڵ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بەپێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و رایگه‌یاند، لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا تاوتوێی دو تەوەر کراوە، یەکەم تاوتوێکردنی کارنامەی کابینەی نوێی حکومەت، دوەمیش پێشکەشکردنی سیڤی کاندیدەکان بۆ پۆستە وزرارییەکان.

 

وتیشی، "لیژنەیەک لە گۆڕان و یەکێتی و لایەنەکانی دیکە دروستکراوە بۆ نوسینەوەی کارنامەی کابینەی نوێی حکومەت و لە نزیکترین کاتدا گۆڕان نوێنەری خۆی بۆ لیژنەکە دیاری دەکات و هەروەها کۆی ئەو رێککەوتنە سیاسییانەی لە نێوان لایەنەکان کراوە، دەبێتە کارنامەی کابینەی نوێی حکومەت".

 

ئاراس وەلی ئاماژەی بەوەشکرد، تەوەری دوەم باسکردن بو لە پێشکەشکردنی سیڤی کاندیدەکان بۆ پۆستە وزارییەکان و جەخت کرایەوە لەوەی ئەو پڕۆسەیە بە خێرایی ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی لە نزیکترین وادەدا کابینەی نوێی حکومەی پێکبهێندرێت.

 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێشبینیشی کرد تا مانگی داهاتو پڕۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت یەکلابکرێتەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure