سنور ميديا
849 جار بینراوە 17/6/2019 09:00 PM

هێمن هه‌ورامى : گۆڕان خۆى بێبه‌رى كردوه‌ له‌ هه‌ڵوێستى په‌رله‌مانتاره‌كانى و عه‌بدوڵاى مه‌لا نوريش دێته‌ ده‌نگ



سنور ميديا 

هێمن هه‌ورامى ڕايده‌گه‌يه‌نێت گۆڕان خۆى بێبه‌رى كردوه‌ له‌ هه‌ڵوێستى ڕخنه‌ ئامێزى په‌رله‌مانتاره‌كان و عه‌بدوڵاى مه‌لا نوريش له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێت " گۆڕانێکی سەیرە!".

 

له‌ پێگه‌ى تايبه‌تى خۆى عه‌بدوڵاى مه‌لا نوورى په‌رله‌مانتارى پێشووى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌و وه‌ڵامه‌دا نووسيويه‌تى " کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم لە ئەنجامی رێکەوتنێکی نهێنیدا سیاسەتی گۆرانە!"


دەنگدان بە نێچیرڤان بارزانی سیاسەتی گۆڕانە!


دەنگدان بە مەسرور بارزانی سیاسەتی گۆڕانە!


چەسپاندنی حوکمی بنەماڵە سیاسەتی گۆڕانە!

بەڵام داوای پەرلەمانتارەکانی بەغدا بۆ بەدەستوریکردن و شەفافیەت لە پرۆسەی نەوت و گێڕانەوەی داهاتی نەوت بۆ موچەخۆران و خەڵکی کوردستان سیاسەتی گۆران نیە!

 

ده‌شڵێت " زۆر جار هەوڵ ئەدەم لە ئاست ئەم هەمو ناپاکی و هەرزانفرۆشیە بە رەنجی خەڵکەوە پێ بە جەرگی خۆمدا بنێم و ماوەیەک بێ دەنگ بم، بەڵام کاتێک ئینسان گوێ لە ئەم جۆرە گەڵتەجاڕیە دەبێت ئیدی ناچاری قسەیەک بکەی."


كليك بكه‌ بۆ بينينى لێوانه‌كه‌ى هێمن هه‌ورامى ..

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure