مه‌سعود بارزانى
1976 جار بینراوە 17/6/2019 07:08 PM

به‌وێنه‌ .. مه‌سعود بارزانى به‌م شێوه‌ ئيهانه‌ى يه‌كێتى ده‌كات



سنور ميديا 

به‌هه‌وڵى يه‌كێتى نه‌جمه‌دين كه‌ريم ده‌ست گير كرا به‌ڵام ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ يه‌كێتى  پێشوازى له‌  نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری له‌كارلادراوی كه‌ركوك ده‌كات و له‌گه‌ڵى له‌ پیرمام كۆبوونه‌وه‌.

 

ماڵپه‌ڕی مه‌سعود بارزانی بڵاویكرده‌وه‌، "ئه‌مڕۆ دووشەممە 17ـی 6ـی 2019 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە كەسایەتی و سیاسەتمەداری كورد نەجمەدین كەریم كردووه‌".

 

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق و دوا پێشهاتەكان ئاڵوگۆڕ كرا".

 

نەجمەدین كەریم دره‌نگانی شه‌وی 15ی ئه‌م مانگه‌، له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ ئێستادا له‌ شاری هه‌ولێر نیشته‌جێیه‌.

 

گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم لەكاتێكدایە 22ی ئایاری رابردوو نەجمەدین كەریم لە بەیروتی پایتەختی لوبنان له‌لایه‌ن پۆلیسی ئەنتەرپوڵه‌وه‌ دەستگیركراو ماوەیەك دەست بەسەر بوو، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داوای دادگای باڵای عێراق كه‌ تۆمه‌تباری ده‌كات به‌ هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی كه‌ركوك.

 

sharpress.net

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure