يه‌كێتى
353 جار بینراوە 17/6/2019 01:07 AM

يه‌كێتى هۆشدارى ده‌دات به‌شدار حكومه‌ت ناكات



سنورميديا 

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند، یه‌كێتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نیه‌ به‌شدارى له‌ پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێمدا بكات.

 

سامان گه‌رمیانى، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ نوسینێكدا له‌ فه‌یسبووكی خۆی نوسیوویه‌تی، "به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌كێتیى ئاماده‌نیه‌ به‌شدارى له‌ پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێمدا بكات تا پرسى كه‌ركوك چاره‌سه‌رنه‌كرێت، ئه‌مه‌ش بڕیارى سه‌ركردایه‌تییه‌ و تێكڕا واژۆى له‌سه‌ر كراوه‌".

 

ئه‌و لێدوانه‌ی سامان گه‌رمیانی له‌كاتێكدایه‌ مه‌سرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی بۆ لای لایه‌نه‌كان ده‌ستپێكردووه‌ و بڕیاریشه‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ سه‌ردانی یه‌كێتی و گۆڕان بكات.

 

هه‌رچه‌نده‌ پارتی و یه‌كێتی رێككه‌وتنامه‌ی سیاسی نێوانیان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت واژۆ كردووه‌، به‌ڵام هێشتا پرسی پارێزگاری كه‌ركوك كێشه‌ی سه‌ره‌كی نێوانیانه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure