سنور ميديا
242 جار بینراوە 15/6/2019 01:03 AM

پەنابەرێکى کورد هۆشدارى دەدات لەبارەى خراپى دۆخى پەنابەران لە دوورگەکان



سنور ميديا 

بەهرۆز بوچانى، ئەو پەنابەرە کوردەى کە ماوەى چەندین ساڵە لە کەمپەکانى پەنابەران لە دوورگەى مانوسى پاپانیوگینیا دەستبەسەرە، هۆشداری دەدات لەبارەى خراپبوونى دۆخى پەنابەران لەو دوورگەیە و داوا دەکات کە حکومەتى نوێى پاپانیوگینیا کۆتایى بهێنێت بەو قەیرانە لەو دوورگەیە.


بوچانى، بە ئاژانسى هەواڵى ڕادیۆ نیوزلاندى ڕاگەیاندووە نزیکەى 40 پەنابەر هەوڵى خۆ ئازاردان و خۆکوشتنیان داوە لە بەروارى 18 مانگى ڕابردووەوە کە ڕۆژى هەڵبژاردنەکانى ئوسترالیا بووە.


ئەو پەنابەرانە، ئەو کەسانەن کە پێشتر هەوڵیانداوە بە قاچاخ و بە بەلەم ڕوو لە ئوسترالیا بکەن بەڵام دەستگیرکراون و ڕەوانەى کەمپەکانى ئەو دوورگەیە کراون و ماوەى شەش ساڵە بەبێ ئەوەى دادگایى بکرێن بۆ یەکلایکردنەوەى کەیسەکانیان بۆ وەرگرتنى مافى پەنابەرێتى لە ئوسترالیا ، لەو دوورگەیە دەستبەسەرن.


بەپێى یاسا توندەکانى حکومەتى ئێستاى ئوسترالیاش، ئەو پەنابەرانە هەرگیز لە ئوسترالیا نیشتەجێ ناکرێن.
سەرچاوە : ماڵپەر هەواڵى ڕادیۆ نیوزلاند

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure