سنور ميديا
758 جار بینراوە 14/6/2019 11:57 AM

ئه‌ندامێكى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى زانيارى له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى مه‌سرور بارزانى و يه‌كێتى ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا 

سەرکردەیەکی باڵای یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەڵێ مەسرور بارزانی بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ یەکێتی کۆدەبێتەوە.

 

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە ميديايى پارتى ڕاگەیاندوه‌: "یەکێتی بەشداری کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی کردووە، بێگومان نێچیرڤان بارزانی کراوە بە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا دوای مەڕاسیمی سوێند خواردنەکەی، مەسرور بارزانی، ڕاسپاردووە بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئێستاش کە بڕیارە مەسرور بارزانی، سەردانی شاری سلێمانی بکات، بێگومان بە مەبەستی گفتوگۆکردن بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ یەکێتی کۆدەبێتەوە، بۆیە ئەرکە لەسەر یەکێتی پێشوازی لە مەسرور بارزانی بکات و لەگەڵی کۆببێتەوە".

 

وتیشی: "مەسرور بارزانی، بۆ ئەوە لەگەڵ یەکێتی و لایەنە بەشداربووەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، بۆ ئەوەی پرسی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم یەکلایی بکاتەوە، چونکە دەبێ لەماوەی یەک مانگدا مەسرور بارزانی، کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێکبھێنێت، بۆیە خەڵک چاوەڕێی ئەوە دەکات، بەھۆی سەردانەکەی مەسرور بازانی، کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەزوویی پێکبھێنرێت و کێشەی نێوان لایەنە سیاسییەکان چارەسەر بکرێت".

 

مستەفا چاوڕەش، وێڕای ئاراستەکردنی پیرۆزبایی خۆی بۆ مەسرور بارزانی، هیواشی خواست کابینەی تازەی حکوومەت کابینەیەکی خزمەتگوزاری بێت و بە جددی کار بۆ ئەوە بکرێت، کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی چارەسەر بکرێت، ھێزەکانی پێشمەرگە ڕێک بخرێتەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure