سنور ميديا
339 جار بینراوە 14/6/2019 11:09 AM

هه‌واڵى ناخۆشى گيان له‌ده‌ستدانى ئه‌ندازيارێك



سنور ميديا 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ دهۆك رایگه‌یاند كه‌ ئه‌ندازیارێك له‌ كاتی‌ كاركردندا كه‌وتووه‌ته‌ ژێر شۆفڵێك و به‌هۆیه‌وه‌ گیانیله‌ده‌ستدا.

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ دهۆك  له‌ڕاگه‌يه‌نراوێكدا رایگه‌یاند كه‌ ئێواره‌ی‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 13ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2019 له‌ گوندی‌ مغاره‌ی‌ سه‌ر به‌ ناحیه‌ی‌ ئه‌تروش شۆفێری‌ شۆفڵێك له‌ كاتی‌ كاركردندا كۆنترۆڵی‌ له‌ده‌ستدا و له‌ ئه‌نجامدا دوو ئه‌ندازیار بوون به‌ژێر شۆفڵه‌كه‌وه‌.

 

پۆلیسی‌ دهۆك ده‌ڵێت: "به‌هۆی‌ سه‌ختی‌ برینه‌كه‌یه‌وه‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ندازیاره‌كان كه‌ ته‌مه‌نی‌ 53 ساڵه‌ گیانی‌ له‌ده‌ست دا".

 

راشیگه‌یاند كه‌ برنیداره‌كه‌ی‌ تر به‌مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure