دابه‌شكردنى مووچه‌
1671 جار بینراوە 14/6/2019 10:43 AM

ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید: دیارنه‌مانی موچه‌ی دوو مانگی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم لای به‌رپرسانی عیراق بوه‌ته‌ یه‌قین



سنور ميديا 

ئه‌ندامێكی كوردی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ لای به‌رپرسانی عیراق، دیارنه‌مانی موچه‌ی دوو مانگی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بووه‌ته‌ "یه‌قین"، ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر هه‌رێم به‌رده‌وام بێت له‌ پێنه‌دامی موچه‌، ره‌نگه‌ به‌غدا به‌دوای جێگره‌وه‌ی دیكه‌دا بگه‌ڕێت.

 

له ‌وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ ‌ده‌نگی ئه‌مریكا، ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ‌په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر لیستی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند:" دیار نه‌مانی موچه‌ی دوو مانگی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌به‌غداد لای به‌رپرسانی عیراقی بۆته‌" یه‌قین".

 

وتیشی: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت له‌ پێنه‌دانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئه‌وا حكومه‌تی عیراق ده‌توانێت سكاڵا له‌سه‌ر به‌رپرسانی هه‌رێم تۆمار بكات، یان به‌دوای جێگره‌وه‌یه‌ك بگه‌ڕێت كه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ڕێگای پارێزگاكانه‌وه‌ به‌غداد موچه‌ بداته‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.

 

ئه‌ندامه‌ كورده‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ند نه‌بێت به‌پێدانی موچه‌ی ئه‌و دوو مانگه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و‌ موچه‌ی سه‌رجه‌م مانگه‌كان، ئه‌وا جارێكی تر وه‌ك لیژنه‌ی دارایی لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن و راسپارده‌كانی خۆیان ئاراسته‌ی حكومه‌تی عیراق دده‌كه‌ن.

 

راشیگەیاند: وتیشی" بابەتی دیارنەمانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدا لە گومان دەرچووە چونکە وەزیری دارایی هەرێم بە ئاشکرا باسی لەوەکرد کە ئەوان پێنج موچەیان وەرگرتووە بەڵام تا ئێستا دوو موچە خەرج کراوە بەتەواوی و دەستیان کردووە بەدابەشکردنی موچەی سێیەم واتە دوو موچە تا ئێستا بەلاڕێدا براوە بۆیە یەکێک لەبڕگە گرنگەکانی ئەو ڕاپۆرتە کە ئێمە هەرچوار ئەندامە کوردەکە جەختمان لێی کردۆتەوەکە دەبێت ئەو پارەیەی کە لەبەغداوە تایبەت کراوە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدرێت.

 

له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا كه‌ ئایا وه‌ك په‌رله‌مانتار هه‌وڵیانداوه‌ له‌حكومه‌تی هه‌رێم پرسیار بكه‌ن؟ ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید له‌ وه‌ڵامدا رایگه‌یاندوه‌" به‌رپرسیارێتی و كاری من نییه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌م چونكه‌ من نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم نیم نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستانم، بۆیه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ من بكات."

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure