سه‌در
578 جار بینراوە 14/6/2019 10:29 AM

سه‌در گوڵپى سه‌وز بۆ عيراق هه‌ڵده‌كات دژى توركيا ....
داواكه‌ى به‌په‌له‌ له‌ عيراق ئه‌كات له‌سه‌ر ڕێككه‌تنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ توركيا



سنور ميديا 

موقتەدا سەدر، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوا دەكات عێراق رێكەوتنەكانی لەگەڵ توركیا هەڵبوەشێنێتەوە و دەڵێت، بۆردومانەكانی توركیا پێچەوانەی رێكەوتنەكانە.

 

له‌ تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگەیاند: "به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ (تیرۆرستیانه‌) ده‌كه‌م كە دژی توركیا ئەنجامدەدرێت، داوا دەكەم حكومەتی عێراق پارێزگاری لە باشور و باكورو رۆژهەڵات و رۆژئاوای وڵاتەكەی بكات و رێگە نەدات لە عێراقەوە هێرش بكرێتە سەر وڵاتانی دیكە وە بەپێچەوانەشەوە".

 

موقتەدا سەدر ئیدانەی بۆردومانەكانی توركیای كردوە بۆ سەر خاكی عێراق و رایگەیاندوە كە ئەو بۆردومانانە پێچەوانەی رێكەوتنەكانە و هیچ مانایەكی نییە، پێویستە عێراق سەرجەم ئەو رێكەوتننانە هەڵبوەشێنێتەوە و پارێزگاری لەسەروەری ئاسایشی بكات.

 

هاوكات سەدر لە تویتەكەیدا، ئیدانه‌ی ئه‌و بۆردومانانه‌شی كردوه‌ كه‌ توركیا به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ عیراق ده‌یكاته‌سه‌ر خاكی عیراق و به‌پێویستی زانی به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره‌ دۆسیه‌ی ئۆپۆزسیۆن و كێشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی راستودروست و به‌پێی گفتوگۆ كۆتایی پێ بهێنێت.

 

لەبەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا، رێبەری رەوتی سەدر داوای لە حكومەتی توركیا كردوە كە كێشەكانی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن بەشێوەیەكی ئاشتیانە و بە گفتوگۆ چارەسەربكات.

 

لە كۆتایشدا، سەدر دەڵێت، دۆخی ناوچەكە ئاڵۆزە و پێویست ناكات توركیا بە بۆردومانكردنی سنورەكانی عێراق دۆخەكە هێندەی دیكە ئاڵۆز بكات.

 

ئەو پەیامەی سەدر لە كاتێكدایە، توركیا، لە باشوری كوردستان ئۆپراسیۆنێكی فراوانی لە ژێر ناونیشانی ئۆپراسیۆنی چنگ بۆ سەر زنجیرە چیای خواكورك و ناوچە سنوریەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا دەستپێكردوەو لەئێستادا شەڕو پێكدادانێكی سەخت لەنێوان سەربازانی توركیا و گەریلاكانی پەكەكە لەئارادایە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure