سنور ميديا
1589 جار بینراوە 14/6/2019 10:06 AM

پاش ڕێككه‌وتنى گۆڕان و پارتى بۆيه‌كه‌مجار پارتى هۆشدارى توند ده‌داته‌ گۆڕان



سنور ميديا 

ئەندامێكى سەركردایەتی پارتی رایگەیاند، حكومه‌تی داهاتو دو ڕویی له‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبوڵ ناكات، دەشڵێت گۆڕان كه‌ بریاره‌ له‌ حكومه‌تی داهاتوی هه‌رێم به‌شداربێت، ده‌بێ به‌ ڕاشكاوانه‌ هه‌ڵوێستی خۆی له‌ باره‌ی هۆشیار عه‌بدوڵای پەرله‌مانتاریان بۆ پارتی رونبكاتەوە.

 

ئاراس حسۆ میرخان، لە پۆستێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی،"حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا له‌باره‌ی بودجه‌ و نەوت لێكتێگه‌یشتنیان هه‌یه‌ و به‌مزوانه‌ حكومه‌تی نوێی هه‌رێم پێكدێت و هه‌ردو حكومه‌ت له‌ باره‌ی بودجه‌ و نەوت رێكده‌كه‌ون". 

 

سەركردایەتیەكەی پارتی دەڵێت،"ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره‌ به‌ كرێگیراوانه‌ی ڕۆژانه‌ له‌ به‌غدا خه‌ریكی پیلان گێرانن جگه‌ له‌ شه‌رمه‌زاری و ڕوڕه‌شی هیچیان بۆ نامێنێت، به‌شێكیان ده‌زانین بۆ وا ده‌كه‌ن به‌ڵام، گۆڕان كه‌ بریاره‌ له‌ حكومه‌تی داهاتوی هه‌رێم به‌شداربێت ده‌بێ به‌ ڕاشكاوانه‌ هه‌ڵوێستی خۆی له‌ باره‌ی هۆشیار عه‌بدوڵای پاڕله‌مانتاریان بۆ پارتی، حكومه‌تی هه‌رێم و خەڵكی كوردستان رون بكه‌نه‌وه‌".

 

لەكۆتاییدا نوسیویشیەتی،"حكومه‌تی داهاتو دو ڕویی له‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبوڵ ناكات".

 

ئەمەش لە كاتێكدایە كە بزوتنەوەی گۆڕان یەكەمین هێزە لە هەرێمی كوردستان كە رێكەوتنی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بەشداریی لە كابینەی نۆیەمی حكومەت ئەنجامدا، لەلایەكی دیكەشەوە بەشێك لە پەرلەمانتارانی بزوتنەوەكە لە بەغداد لە ماوەی چەند رۆژی رابردودا رەخنەیان ئاراستەی بەرپرسانی پارتی كردوە و لە بەغدادیش داوایان لەسەر حكومەتی هەرێم تۆماركردوە و هاوكات داوای ئاشكراكردنی رێكەوتنی نێوان هەرێم و توركیایان كردوە لەبارەی رێكەوتنی 50 ساڵەی نەوت.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure